riklam

وەزیری سوپای ئەمریکا دەستلەکاردەکێشێتەوە

جیهان 09:35 AM - 2026-09-01
دان دریسکۆڵ وەزیری سوپای ئەمریکا theguardian

دان دریسکۆڵ وەزیری سوپای ئەمریکا

ئەمریكا

وەزیری سوپای ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد.

سەرچاوەکانى هەواڵ باس لەوە دەکەن، دان دریسکۆڵ وەزیری سوپای ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ کردووە و ناوبراو دووەم کەسە لەدوای پێیت هێگسێت وەزیری بەرگرییەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ وەزیر، بیری لە جێهێشتنی پێنتاگۆن کردوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم هەواڵە بۆ یەکەمجار لەلایەن ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵەوە بڵاوکرایەوە.

دەستلەکارکێشانەوەکە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری چەند مانگێکە رووبەڕووی قەیران بووەتەوە، لە مانگی حوزەیرانیشدا، جەنەڕاڵ کریستۆفەر دۆناهو، فەرماندەی هێزەکانی سوپا لە ئەوروپا و ئەفریقا، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستیلەکارکێشایەوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket