riklam

تەقینەوەیەک لە مەکسیک 10 برینداری لێکەوتەوە

جیهان 10:07 AM - 2026-09-01
شوێنی رووداوەکە santamariatimes

شوێنی رووداوەکە

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ویلایەتی زاکاتێکاس لە مەکسیک و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوونکە برینی دووانیان سەختە.

نووسینگەی داواکاری گشتی لە ویلایەتی زاکاتێکاس لە مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بینای بەشی پۆلیسی ئۆجۆکالینت لە ویلایەتی مەکسیک ڕوویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوون، کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.

کریستیان پاوڵ کاماچۆ سەرۆکی داواکاری گشتی هەوالەکەی پشتڕاستکردۆتەوەو رایگەیاند، کە ئەندامانی ڕێکخراوێکی تاوانکاری شەوی یەکشەممە هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر بارەگای پۆلیس ئەنجامداوە و وتی: بەداخەوە هێرشبەرەکان لە کارەکانیاندا تەقەمەنییان بەکارهێناوە.

میدیا ناوخۆییەکان هێرشەکەیان بە "تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو" وەسف کردووە و بەپێی ئەو تۆمەتانەی کە داواکاری گشتی پشتڕاستی کردەوە، پێدەچێت لەلایەن ئەندامانی کارتێلی نەوەی نوێی جالیسکۆ (CJNG) ئەنجامدرابێت کە یەکێکە لە ڕێکخراوە تاوانکارییە بەهێزەکانی وڵاتەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket