riklam

روانگەی سوری: لە تەقینەوەکەی ئیدلبدا دووکەس کوژران و هەشتی دیکەش بریندار بوون

جیهان 02:59 PM - 2026-09-01
تەقینەوەکەی ئیدلب روانگەی سوری

تەقینەوەکەی ئیدلب

تەقینەوەیەک لە ئیدلبی سوریا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون، تەقینەوەکەش لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بووە و تەقەمەنی گواستووەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە دەروازەی شاری بنش لەو گوندەوارەکانی ئیدلب روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و هەشتی دیکەش بریندار بوون.

دەشڵێت: بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و هێشتا چارەنوسی ئەو کەسانە دیار نییە کە لە نزیک رووداوەکە بوون.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە، کەرەستەی تەقەمەنی گواستووەتەوە، بۆیە چەند تەقینەوەیەکی دیکە بیستراوە و دووکەڵێکی زۆریش ناوچەکەی داپۆشیوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket