سەرۆککۆمار: بەدواداچوونی جددی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خانەقین دەکەین
عیراق 03:14 PM - 2026-09-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
سەرۆک کۆمار و وەفدێکی کەسایەتی سەرۆک هۆزەکانی قەزای خانەقین
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی9ی2026 نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، بە ئامادەبوونی د. خالید شوانی وەزیری داد، پێشوازی لە وەفدێکی کەسایەتی سەرۆک هۆزەکانی قەزای خانەقین کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین پرسی پەیوەندیدار بە رەوشی خزمەتگوزاری و ئابووری و گەشەپێدانی قەزای خانەقین تاوتوێ کران و تیشک خرایە سەر رێگەچارەکانی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی دانیشتووانی ناوچەکە.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوەشکردەوە، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان تەواوی پێکهاتەکانی خانەقین، بنەمای سەرەکیی بەرەوپێشبردنی ناوچەکە و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامە.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی گیانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری کرد بە مەبەستی پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەی یەکتری، لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستیی گوێگرتن لە داواکارییەکانی خەڵکی خانەقین کردەوە و رایگەیاند: لە رێگەی دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی جددی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکرێت.
لە بەرامبەردا، ئەندامانی وەفدەکەی قەزای خانەقین خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیدانی سەرۆک کۆمار بە دۆخی قەزاکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و هێنانەدی خواستی هاووڵاتییانی شارەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

