رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان دوو بەشی دیکەی کردەوە
کوردستان 05:38 PM - 2026-09-01
PUKMEDIA
دەنگی گەلی کوردستان دوو بەشی دیکەی کردەوە
ئەمڕۆ 1ی9ی2026، بە
ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە راگەیاندنکارانی دێرینی یەکێتی و کەسایەتی حزبی و
حکومی، رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان هەریەک لە بەشی عەرەبی و شێوەزاری بادینی لەچوارچێوەی
پەخشەکەیاندا کردەوە.
لەوبارەیەشەوە، مەریوان
مەسعود بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: خۆشحاڵین بە دووبارە کردنەوەی بەشی عەرەبی و شێوەزاری
بادینی لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستاندا.
وتیشی: لە ئەمڕۆوە رۆژانە
دوو سەعات لە (5 بۆ 7)ی ئێوارە، پەخشی دەنگی گەلی کوردستان دەبێتە عەرەبی و هەروەها
شێوەزاری بادینیش لە پاڵ کوردی سۆرانیدا بەردەوام دەبێت، هیوادارین خزمەتەکانمان
چڕتر بکەینەوەو زیاتر کار لەسەر داوا رەواکانی خەڵک بکەین.
رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان، لە نەورۆزی ساڵی (1979) لە بارودۆخی
سەختی خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەی گەلی کوردستان دامەزراوە و سەرەتا بە ناوی
(دەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان) بووە، دوای زیاتر لە مانگێک لە ژێر ناوی (دەنگی
شۆڕشی عیراق) بەرنامەکانی بڵاوکردووەتەوە و تا ساڵی (1984) هەر بەو ناونیشانە ماوەتەوە،
بەهۆی گۆڕانی دۆخی سیاسی کوردستان و پەیڕەوکردنی دروشم و پرۆگرامی نوێوە،
بەتایبەتی دروشمی (مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کوردستان) ناونیشانی رادیۆ بووە بە
(دەنگی گەلی کوردستان) و تا ئێستاش هەر هەمان ناوی هەیە، هەرچەندە پێشتر هەر یەک
لە بەشەکانی عەرەبی و بادینی لە پەخشەکەدا بوونی هەبوو، بەڵام چەند ساڵێکە پەخشەکە
بەو دوو زمانە راگیرابوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بە هەردوو بەشەکە کرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

