زەیدی داوای زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم دەکات
عیراق 05:38 PM - 2026-09-01
نوسینگەی راگەیاندن
بەشێک لە کۆبوونەوەکە
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە قەبارەی
بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق هاوتای یەدەگ و توانای نەوتی و ژمارەی دانیشتووانەکەی
بێت و تا
ساڵی 2030 بۆ نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت زیاد بکرێت، داواشدەکات بڕی بەرهەمهێنانی
نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.
بەپێی نوسینگەی راگەیەندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ عەلی زەیدی
سەرۆکوەزیرانی عیراق، بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی و نەوت و ژمارەیەک لە
ڕاوێژکاران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوتی کرد، بە
مەبەستی تاوتوێکردنی پلانی ستراتیژی بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت
لە عیراق بۆ ساڵانی 2027–2030.
لە کۆبوونەوەکەدا،زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قەبارەی
بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق هاوتای یەدەگ و توانای نەوتی و ژمارەی دانیشتووانەکەی
بێت، تا بتوانێت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و داواکارییەکانی گەشەپێدان دابین
بکات؛ هەروەها جەختی لە گرنگیی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخان و تواناکانی
هەناردەکردن کردەوە بە جۆرێک لەگەڵ زیادبوونی چاوەڕوانکراوی بەرهەمهێناندا بگونجێت.
سەرۆک وەزیرانی عیراق، داواشی کرد، پێویستە بەرهەمهێنانی غاز لە ئاست
پێداویستییەکانی ناوخۆدا بێت و رێگری لە بەفیڕۆچوونی بگیرێت.
لە کۆتایشدا، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوای کرد کە بڕی
بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، لەگەڵ فراوانکردنی
کارەکانی گەڕان و پشکنین و زیادکردنی بلۆکە نەوتییەکان، بۆ ئەوەی تا ساڵی 2030 بڕی
وەبەرهێنان نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

