وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ پشتگیری لە دیدگای سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکات
عیراق 05:59 PM - 2026-09-01
نوسینگەی راگەیاندن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پشتگیری لە دیدگای عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران دەکات بۆ
بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان عیراق و ئەمریکا، دووپاتیشی دەکاتەوە کە
عیراق بە هاوکاری لەگەڵ واشنتن ئاڕاستەیەکی نوێی فەرمانڕەوایەتی دەستپێکردووە.
تۆمی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا،
ئاماژەی بەوەکردووە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پێشوازی لە عەلی زەیدی،
سەرۆکوەزیرانی عیراق لە 14ی7ی2026، ڕوونیکردەوە کە ئەمریکا پشتگیری تەواو لە
دیدگای سەرۆکوەزیران دەکات بۆ فەراهەمکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ تەواوی
هاووڵاتییانی عیراق و ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک لە ناوخۆی عیراق یان لە خاکی ئەو
وڵاتەوە ئەنجام بدرێت، هاوکات ویستی خۆیشی بۆبنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان
هەردوو وڵاتدا دووپاتکردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، عیراق بە
سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی و بە هاوئاهەنگی و هاوکاریی لەگەڵ ئەمریکا، دەستی بە قۆناغ
و ڕێڕەوێکی نوێ لە فەرمانڕەوایەتی کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی
14ی7ی2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی
سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، و لێدوانێکی کورتیشدا وتی: "ئێمە عیراقمان خۆش
دەوێت و ئەم پیاوە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی عیراق دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

