riklam

دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

جیهان 08:28 AM - 2026-09-02
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت میدیاکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، جارێکی دیکە بازاڕی وزەی جیهانی هەژاندەوە ، بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی گەیاندەووە 55.59 دۆلار

 بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 90 سەنتی دیکە بەرزبووە و بە95 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی تەکساس، 56 سەنتی دیکە نرخەکەی بەرزبووە و بە 90 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ وەڵامە سەربازییەکانی تاران کە بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە وڵاتانی کوێت، ئوردن و بەحرەین، ئەمەش مەترسییەکانی لەسەر پچڕانی زنجیرەی دابینکردنی وزە لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket