riklam

ئەمریکا و ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی دەستپێکردەوە

کوردستان 08:53 AM - 2026-09-02
دەستپێکردنەوەی هێرشەکان میدیاکان

دەستپێکردنەوەی هێرشەکان

ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی  ئێران و سیستەمی ڕادار، بەرگریی ئاسمانی  ئێرانیان بە ئامانج گرت، لە وەڵامیشدا، سوپای پاسداران رایگەیاند: چەند بنکەیەکیان لە هەرێمی کوردستان و ئوردن و بەحرەین و كوەيت بۆردومان کردووە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا ژێرخانی سەربازی سوپای پاسدارانی لە کەناراوەکان پەکخستووە.

دەشڵێت: هێرشەکان پێگەکانی بەرگریی ئاسمانی و دامەزراوە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی گرتووەتەوە.

 بەپێی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم،هێزەکانی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان و سەربازانی ئەمریکا بووە.

هەر لە راگەیەندراوەکە فەرماندەیی ناوەندی ئاشکرای کردووە کە 50 هەزار سەربازیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی و ئامادەباشیدان.

 لەلایەکی دیکەوە، ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، بنکەیەکی سەربازی  لە هەولێر کراوەتە ئامانج.

هاوکات، سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی ئەمریکا  لە ئوردن و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جۆری RQ-4 و MQ-9ـی ئەمریکایان تێکشکاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە ژێرخانە تەکنیکییەکانی بنکەی شازادە حەسەنی لە ئوردن گڕتێبەرداوە.

سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە هێرشەکە وەک تۆڵەی کوژرانی چوار هاووڵاتی لە سیریک ئەنجامدراوە.

هاوکات لە کوێت و بەحرێنیش هێرشی درۆنی و مووشەکی کرایە سەر بنکەی ئاسمانی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

 پەیوەست بە زیانە گیانییەکانیش، وەلیئەڵڵا حەیاتی جێگری پارێزگاری خوزستان، رایگەیاند: لە هێرشەکەی ئەمریکادا حەوت کەس کوژراون و هەشتی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات ، ئاژانسی ئیرنا رایگەیاند: لە دوورگەی سیریک چوار هاووڵاتی کوژران، کە یەکێکیان منداڵە.

ئەم پێشهاتە سەربازییانە دوای توندبوونەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت کە ڕایگەیاندبوو ئارەزووی دانوستان لەگەڵ ئێران ناکات و فشارە ئابورییەکان بەردەوام دەبن. لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی ئێران هۆشدارییان دابوو کە ئەگەر هەناردەی نەوتەکەیان ڕابگیرێت، هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز پەکدەخەن.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket