ئەنجومەنی باڵای دادوەریی: لێكۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لەپێنج هەزار داعش كۆتایی هاتووە
عیراق 10:25 AM - 2026-09-02
ئەنجومەنی باڵای دادوەری
باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجومەنی
باڵای دادوەری عیراق، ئاشکرای دەکات تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ پێنج هەزار و
704 چەکداری داعش کۆتایی هاتووە و دەشڵێت: ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا
کراوە، تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێکیدا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری
عیراق، ئاشکرای کردووە: دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم قۆناغی لێپرسینەوە و
لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی پێنج هەزار و 704 چەکداری داعش تەواو کردووە، کە پێشتر لە
باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گوازرابوونەوە بۆ عیراق.
دەشڵێت:
لێکۆڵینەوەکان بە مەبەستی ئامادەکردنی چەکدارەکانە، بۆ ئەوەی بەپێی بەڵگە و
تاوانەکانیان رەوانەی دادگای تایبەتمەند بکرێن.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە مانگی شوباتی 2026 ەوە دەستی پێکردووە
و لێکۆڵینەوەکان لە ڕێگەی لێپرسینەوە و کۆکردنەوە و وردبینیکردنی بەڵگەکان
بەردەوام بووە تا گەیشتن بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم تۆمەتباران بە
مەبەستی یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانیان.
پڕۆسەی وردبینییەکان،
دەریخستووە کە ئەم دۆسیەیە چەکدارانی سەر بە 67 ڕەگەزنامە لەخۆدەگرێت، لەوانە 16
ڕەگەزنامەی عەرەبی، 19 ڕەگەزنامە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، و 32 ڕەگەزنامەی بیانی
دیکە.
هاوکات ژمارەی عیراقییەکان لەنێو تۆمەتباراندا
گەیشتووەتە سێ هەزار و 497 کەس، و ژمارەی
سورییەکانیش 474 کەسن.
هەروەها
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، کە ژمارەیەک چەکدار تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی
قورس و نێودەوڵەتی لە دژی پێکهاتەی ئێزدی ، بەجۆرێک شەش تۆمەتبار ڕاستەوخۆ بەرپرس
بوون لە بە کەنیزەککردنی کچانی ئێزدی، دەستبەسەرکردنیان، گواستنەوە و فرۆشتنیان.
لە کۆتایشدا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق،
رایگەیاندووە: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە 457 دەستگیرکراوی سوری هیچ
تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە و رێکارەکانی ئازادکردنیان دەستیپێکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

