riklam

سیاسەتی چەوتی حکومڕانی ئاستی زانستی خوێندکارانی هەرێمی دابەزاندووە

کوردستان 03:07 PM - 2026-09-02
زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین

زانکۆی سەڵاحەدین

پرۆسەی خوێندن

بەهۆی خراپی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی چەوتی بەڕێوەبردن و ئەو بارودۆخەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی زانستی خوێندکاران بە گشتی و خوێندکارانی ئامادەیی بەتایبەتی، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دابەزینی ئاستی زانستی خوێندکاران پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت: ساڵ دوای ساڵ رێژەیەکی کەمتری خوێندکارانمان دەچنە زانکۆ و پەیمانگەکان.

نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، لەلایەک بەهۆی ئەو باردۆخە ناهەمووارەی لەهەرێمی کوردستاندا هەبووە و لەلایەکی ترەوە بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران، لەکۆی 117 هەزار خوێندکاری ئامادەیی تەنها 40 هەزار خوێندکاریان بۆ ئەمساڵ دەچنە زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەمەش ئاستێکی زۆر نزمە کە ئەمساڵ تۆمارکراوە.

راشیگەیاند: هەرچەندە ئەو بایکۆتی دەوامانەی روویدەدا بە خواستی دایکان و باوکان و مامۆستایان و بەرپەسانی حزبی و حکومی نەبووە، بەڵام کاریگەری خراپی کردووەتە سەر ئاستی زانستی خوێندکارەکانمان لەهەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشیخستەروو، لەساڵی رابردوودا 53 هەزار خوێندکاری قۆناغی 12 روویان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان کردووە، بەڵام لە ئەمساڵدا لە کۆی 107 هەزار خوێندکار تەنها 40 هەزاریان دەچنە زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەمەش ئەو راستییەیە کە دەبێت بوترێت و دەرخەری دابەزینی ئاستی زانستی خوێندکارانمانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket