کۆمپانیای ئاسیاپەی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند
کوردستان 03:39 PM - 2026-09-02
تایبەت
کارتەکانی ماستەرکارد
کۆمپانیای
ئاسیاپەی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند، وەك سەکۆیەك بۆ گەیاندنی تاکی
عیراقی بە خاڵەکانی پارەدانی جیهانی.
کۆمپانیای ئاسیاپەی هەریەکە لە کارتەکانی
ئۆنلاین، پلاتینیۆم، وۆرڵدی لە جۆری ماستەرکارد پێشکەش دەکات لە چوارچێوەی جزدانی
ئەلیکترۆنی ئاسیاپەی، کە ئامانج لێیی پێشکەشکردنی شێوازێکی
نوێی پارێزراوە بە ئاستێکی پێشکەوتوو بۆپارەدان لە ناوخۆ وتەواوی جیهان لە
چوارچێوەی یەک سەکۆی پارەداندا.
ئەمڕۆ 2ی ئەیلولی 2026 کۆمپانیای ئاسیاپەی
پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند، وەك هۆکارێکی نوێ بۆ
پارەدان بۆ تەواوی بەشداربووانی ئاسیاپەی لە عیراق وپەیوەستکردنی جزدانی تایبەتی
خۆیان بە تۆڕی فراوانی جیهانیی ماستەرکارد.
کارتە نوێیەکانی ئاسیاپەی کە بەپێی مۆڵەتێک لەلایەن
کۆمپانیای ماستەرکارد جیهانی و بەپێی ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عیراق دروستدەکرێن،
بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە جزدانی ئاسیاپەیەوە بەستراونەتەوە و راستەوخۆ لەڕێگەی
ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەیەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش ڕێگەیەکی ئاسان و پارێزراو بە بەشداربووان
دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانی پارەدان لەناوخۆ وتەواوی جیهان.
لە ئێستادا ئاسیاپەی سێ جۆری سەرەکی لە کارتەکانی
ڕاگەیاندووە: ئاسیاپەی ماستەرکاردی ئۆنلاین، ئاسیاپەی ماستەرکاردی پلاتینیۆم، و ئاسیاپەی
ماستەرکاردی وۆرڵد ، کە هەریەك کۆمەڵێك تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری جیاواز بۆ
بەکارهێنەران دەستەبەر دەکەن بەپێی پێداویستییە جیاوازەکانی شێوازەکانی پارەدان وشێوازی
ژیان.
هەروەها وەك بەشێك لە چالاکییەکانی دەستپێکی
ڕاگەیاندنی پرۆگرامی کارتەکان، ئاسیاپەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارتی فیزیکی
پلاتینیۆم بێبەرامبەر بۆ تەواوی خوازیارانی کارتەکە پێشکەش دەکات، لەکاتێکدا کرێی
دروستکردنی کارتەکە دەگاتە 35,000 د.ع.
کارتەکانی ئاسیاپەی ماستەرکارد گونجاون بۆ پارەدان
لە فرۆشگاکان، کڕینی ئۆنلاین و سوودبینین لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەر
شوێنێک کە پاڵپشتی ماستەرکارد بکات، کارتەکان پاڵپشتی ئەنجامدانی مامەڵە
داراییەکان دەکەن بە چەندین دراوی جیاوازی نێودەوڵەتی، ئاسودەیی وگونجاویی زیاتر
دەبەخشێتە بەکارهێنەران لە کاتی کڕینی ئۆنلاین، گەشتکردن، یان پارەدان لە دەرەوەی
عیراق.
هەروەها پاڵپشت بە ناوەندی چاپکردنی کارتەکان لە
ئاسیاپەی، تەواوی کارەکانی چەسپاندنی ناسنامەی کەسی و ئاستەکانی بەڕێوەبردنی
کارتەکە بەڕێوەدەچن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا دەکات کە کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی
بەسەر ئاسایشی کارت، کوالێتی بەرهەمهێنان وخێرایی کاتی دروستکردنی کارتەکاندا
هەبێت.
کارتەکان بۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندی جۆراوجۆری ڕۆژانە
دیزاین کراون، لەوانەش کڕینی ناوخۆیی، ئەنجامدانی گەشتی نێودەوڵەتی، کڕینی
ئۆنلاین، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ویارییە ئۆنلاینەکان. بەشداربووان بە
سوودبینین لە ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەی بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانن ئەزموونی تەواوی
جۆرەکانی مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان بکەن، لەوانە داواکردن و چالاککردنی کارت، ناردنی
پارە لە نێوان جزدان وکارت، چاودێریکردنی سات بە ساتی مامەڵەکان وکۆنترۆڵکردنی رێکخستنەکانی
کارتەکە.
زرنگ فاروق بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاپەی وتی:
"ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسیاپەی وبۆ بەکارهێنەرانمان، ئامانجمان زۆر
سادەیە، ئەویش دابینکردنی شێوازێکی ئاسانتر وئارامترە بۆ بەکارهێنەران لە تەواوی عیراق
تاوەکو پارەدانی ڕۆژانەیان بە جیهانەوە ببەستنەوە بە کەمترین باج، هەروەها لەڕێی پەیوەستکردنی
جزدانی ئاسیاپەی وماستەرکارد لە یەک ئەزمووندا، بەکارهێنەران دەتوانن لە سەر ئاستی
ناوخۆیی پارەکانیان بەڕێوەببەن ولەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەکاریبهێنن لە ڕێگەی
پلاتفۆڕمێکەوە ئاشنان پێی و دڵنیان لێی."
لە کۆتاییدا، ڕاگەیاندنی ئەم پرۆگرامە هەنگاوێکی
دیکەیە لە ستراتیژیی کۆمپانیای ئاسیاپەی بۆ فراوانکردنی شێوازەکانی گەیشتن بە خزمەتگوزارییە
نوێیەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عیراق و بەستنەوەی ئابووریی دیجیتاڵیی
لەگەشەسەندنی وڵاتەکە بە ژێرخانی پارەدانی جیهانییەوە.
ئاسیاپەی
کۆمپانیایەکی عیراقیی نا-بانکییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و شێوازەکانی
پارەدانی دیجیتاڵی، ئۆفیسی سەرەکیی دەکەوێتە شاری سلێمانی و لە تەواوی عیراق کارەکانی
ئەنجام دەدات، لەساڵی 2015 دامەزراوە و یەکێك بووە لە یەکەمین کۆمپانیاکان کە مۆڵەتی
لە بانکی ناوەندیی عیراقی وەرگرتووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی دیجیتاڵی،
ئەمڕۆ ئاسیاپەی بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان و دڵنیا چەندین لە خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش
بە تاک و بازرگانانی عیراقی دەکات لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بەکارهێنەران و بازرگانان.
خزمەتگوزارییە
پێشکەشکراوەکان بریتین لە جزدانی ئەلیکترۆنی، ناردنی پارە بە شێوەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی
مۆنی گرام، پارەدانی پسووڵەکان، پڕکردنەوەی باڵانسی پەیوەندیکردن، ڤاوچەرە ئەلیکترۆنییەکان،
دابەشکردنی مووچە، پارەدان بە بازرگانانی ئۆنلاین و ئۆفلاین.
هەروەها
ئاسیاپەی کارتەکانی پارەدانی ماستەرکارد پێشکەش دەکات، بە پاڵپشتیی ناوەندی چاپکردنی
ناوخۆیی کارتەکان کە دانپێدانراوە لەلایەن هەریەك لە بانکی ناوەندیی عیراق و ماستەرکارد،
بۆ دابینکردنی کارتەکانی پارەدانی پەسەندکراو لەناوخۆ و تەواوی جیهان بە شێوازێکی گونجاو
و پارێزراو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

