riklam

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی لەتیف هەڵمەت دەکات

کوردستان 02:57 PM - 2026-09-03
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەهۆى کۆچى دوایى هاوسەرى "لەتیف هەڵمەت" پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

برای گەورە و بەڕێزم مامۆستا لەتیف هەڵمەت شاعیری گەورەیی نەتەوەیی گەلی کورد .

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو ( سورەیا عەلی )ـم پێگەیشت.!

بۆ ئەم کۆستە گەورەیە ؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە هەر لە سەرەتاوە وەک دەنگێکی دلێر و کورد پەروەر قەڵەمەکەت باش تیژ کردبوو بۆ پشتیوانی و سەرخستنی خەباتی رەوای گەلەکەمان .

داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .

انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket