روانگەی سوری ئاماری كوشتنی ژنان بڵاودەكاتەوەو داوای راگرتنی پێشێلكارییەكان دەكات
جیهان 05:30 PM - 2026-09-04
PUKMEDIA AI
روانگەی سوری ئاماری كوشتنی ژنان بڵاودەكاتەوە
روانگەی سوری بۆ مافەكان مرۆڤ رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی ئاب سەدو 18 ژن لەرووداوی جیاجیادا لەو وڵاتە كوژراون و داواشدەكات پێشێلكارییەكان رابگیرێن و بكەرانی تاوانی كوشتن سزا بدرێن، هاوكات گرەنتی پاراستنی ژنان بكرێت.
لە راپۆرتێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كە تایبەتە بەو كێشەو گرفتانەی ژنان لە سوریا دووچاری دەبنەوە، ئاماژە بەوەدەكات: لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگ و گۆڕینی نەخشەی دەسەڵاتدا، گرفتەكانی ژنان كۆتایی نەهاتووەو راستەوخۆ باجی بەدەوامی پشێوی ئەمنی و توندوتیژی و كاریگەرییەكانی جەنگ دەدەن.
سەدو 18 ژن كوژراون
بەپێی ئامارەكانی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی ئاب، بەهۆی تاوانی كوشتن، تەقەكردن لەلایەن سەرانی حكومەتی راگوزەری سوریا، كێشەی تائیفی، روبەڕوبوونەوەو بۆمبی دەستی و پاشماوەكانی جەنگ لە ناوچە جیاجیاكانی سوریادا سەدو 18 ژن كوژراون.
دەشڵێت: ئەم ئامارە دەرخەری شێوازەكانی هەمەجۆری توندوتیژین دژ بە ژنان و رووداوەكانیش بەم جۆرەن:
51 ژن بەتاوانی كوشتن لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی راگوزەری سوریادا كوژراون.
13 ژن بە تەقەی راستەوخۆی سەرانی حكومەتی راگوزەر كوژراون.
11 ژن لەچواچێوەی لەناوبردن و ناكۆكی تائیفیدا كوژراون.
11 ژن بەهۆی پاشماوەكانی جەنگ لەناوچەكانی ژێر دەسڵاتی حكومەتی راگوزەردا كوژراون.
6 ژن بە تەقەی هەڕەمەكی كوژراون.
6 ژن لەئەنجامی شەڕو پێكدادان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتدا كوژراون.
4 ژن لەئەنجامی تاوانی كوشتن لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتدا كوژراون.
3 ژن لەئەنجامی بۆدومانی توركیادا كوژراون.
2 ژن بەبۆمبی دەستی كوژراون.
2 ژن لەلایەن هەسەدەوە كوژراون.
ژنێك لەئەنجامی پاشماوەی جەنگ لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا كوژراوە.
ژنێكی دیكەی بەهۆكاری نادیار كوژراوە.
گرنگی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردا
راپۆرتەكەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ روونی دەكاتەوە كە ئەم ئامارانە پێمان دەڵێن، هێشتا ژنان باجی قورسی جەنگ و پاشماوەكانی و كاریگەییەكانی دەدن، هەروەها دابەشكاری كۆمەڵایەتی و ناكۆكی تائیفی و شەڕی ناوخۆ رۆڵی خراپیان هەبووە، داواش دەكات ئەو پێشێلكارییانە رابگیرێن و بەرپرسیارانی ئەم تاوانانە سزا بدرێن و گرەنتی پاراستنی ژنان بكرێت و دەرفەتی هێنانە پێشەوەیان لە ناوەندەكانی بڕیار بۆ بڕەخسێندرێت و بكرێنە پێكهاتەیەكی گرنگ لە رەوتی بنیاتنانەوەی وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

