سەرۆككۆمار: كتێب لە پڕۆژە شارستانییەكەی بەغداد-دا رۆڵی گرنگی هەبێت
عیراق 08:12 PM - 2026-09-04
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەردانی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ بیست و حەوتەمین پیشەنگای نێودەوڵەتیی كتێب
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، بە یاوەری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و وەزیری ژینگە، سەردانی بیست و حەوتەمین پیشەنگای نێودەوڵەتیی كتێبی بەغدادی كرد و لە نوێترین بڵاوكراوەكانی دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی عیراقی و عەرەبی و نێودەوڵەتی روانی و ئەو ناونیشان و بەرهەمانەی لە نزیكەوە بینی كە لە بواری فكر و ئەكادیمییە جیاوازەكاندا پێشكەشی دەكەن.
لە میانی گفتوگۆكانیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگاكانی بڵاوكردنەوە و بەشداربووانی پێشانگاكە، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی بەغداد درێژكراوەی كەلەپور و كەلتور و شارستانی بەغدادە، وەك پایتەختی زانست و كەلتوور و فیكر.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغداد شایەنی ئەوەیە پێگەی خۆی وەك چرایەكی زانست و رۆشنبیری وەربگرێتەوە، هەروەها كتێب ناوەندی پڕۆژە ڕۆشنبیرییە نوێیەكەی بێت و جەختیشیكردەوە كە ڕێنێسانسی عیراق لە بنیاتنانی گەلەكەیەوە دەست پێدەكات، كتێبیش یەكێكە لە ئامرازەكانی ئەم پەرەسەندنە.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە پێشانگاكانی كتێب سەكۆیەكی گرنگن بۆ ئاڵوگۆڕی فیكری نێوان گەلان ، كە ڕەنگدانەوەی ئاستی پێشكەوتن و گەشەسەندنیان دەردەخات و هەروەها ڕۆڵی ئەوان لە پێشخستنی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین نیشان دەدات. هاوكات ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد بۆ سەرخستنی ئەم چالاكییە ڕۆشنبیرییە كراوە، كە ڕۆڵی كتێب دەردەخات لە بنیاتنانی كۆمەڵ و داڕشتنی داهاتوودا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

