عیراق پێشوازی لە هەنگاوەكانی هەرێم دەكات بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا
کوردستان 09:27 PM - 2026-09-04
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵدا یاداشتێكی دەستووری و دارایی پێشكەش كرد و جەختی لەسەر پێویستیی خێراكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی گومرگیی ئەسیكۆدا (ASYCUDA) كردەوە، بە ئامانجی یەكخستنی ڕێكارەكان، زیادكردنی داهاتی نانەوتی و چارەسەركردنی كێشەی دابەشكردنی داهاتی دەروازە سنوورییەكان.
د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لە بەغداد، یاداشتێكی دەستووری، یاسایی و داراییمان سەبارەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم خستەڕوو، روونمان كردەوە كە حكومەتی هەرێم بڕیاری جێبەجێكردنی سیستەمەكەی داوە و لە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریدا پێشكەوتنی بەرچاو بەدەست هاتووە و زۆربەی بابەتە تەكنیكی و یاساییەكان یەكلایی كراونەتەوە.
راشیگەیاند: لەو یاداشتەدا جەخت لەوە كرایەوە كە ئەسیكۆدا تەنها بەئەلكترۆنیكردنی ڕێكارە گومرگییەكان نییە، بەڵكو پڕۆژەیەكی ستراتیجییە بۆ دروستكردنی داتا سەنتەرێكی نیشتمانیی یەكگرتووی دیجیتاڵی بۆ بازرگانی لەسەر ئاستی عیراق بە هەرێمیشەوە، كە تیایدا تەعریفە و ڕێكارە گومرگییەكان یەكدەخرێن، داتا و زانیارییەكانی هەردوولا هاوبەش دەكرێن، و دان بە بەڵگەنامە و مۆڵەتە رەسمییەكانی یەكتردا دەنرێت لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندییە دەستووری و كارگێڕییەكانی هەرێم. هەروەها ئاماژە بەوە درا كە خاڵی سەرەكیی ماوە بۆ یەكلاییكردنەوە، بریتییە لە میكانیزمی دابەشكردنی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم، كە لەم بارەیەوە پێشنیاری حكومەتی هەرێم بەپێی دەستوور و یاسای بودجە خراوەتەڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی هەرێم هۆشداری دا لەوەی كە دواخستنی جێبەجێكردنی ئەم سیستەمە كاریگەریی گەورەی لەسەر داهات هەبووە و بەگوێرەی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عیراق، لە مانگی ئازاری 2026ەوە داهاتی دەروازەكانی هەرێم بە ڕێژەی 87% دابەزیوە، لە كاتێكدا داهاتی گومرگیی فیدڕاڵی بە ڕێژەی 114% زیادی كردووە، ئەمەش توانای هەرێمی بۆ جێبەجێكردنی پابەندییە داراییەكانی بەرامبەر بەغداد سنووردار كردووە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2025 هەرێم بەردەوام مانگانە 120 ملیار دیناری ناردووە. بۆیە خێراكردنی سیستەمەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی داهاتە نانەوتییەكان، دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران، و كردنەوەی بازاڕی گەورەی عێراق بە ڕووی دەروازەكانی هەرێمدا بۆ كەمكردنەوەی تێچووی هاوردە و نرخی كاڵا، هەروەها دەرفەت بە بازرگانان دەدات بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار بە نرخی فەرمی.
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم راشیگەیاند: لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە گەرمی پێشوازییان لەم هەنگاوە كرد و دەرفەت درا بە هەردوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم كە لەسەر میكانیزمی دابەشكردنی داهاتی دەروازەكان ڕێككەون، بە ئامانجی ئەوەی ڕێككەوتنی كۆتایی لە یەكێك لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا پەسند بكرێت و سیستەمەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

