riklam

بەهۆى دۆخى کەشوهەوا لە چین 11 کەس بێسەروشوێن بوون

جیهان 09:40 AM - 2026-09-05
وێنەى یەکێک لەو شوێنانەى کە دۆخەکە کاریگەرى لەسەرى هەبووە alsumaria

وێنەى یەکێک لەو شوێنانەى کە دۆخەکە کاریگەرى لەسەرى هەبووە

چین

لە وڵاتى چین شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین گیانلەدەستدانی کەسێک و بێسەروشوێنبوونی 11 کەسی دیکەى لێکەوتەوە.

دەسەڵاتدارانی چین پشتڕاستیان کردەوە کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە شارۆچکەیەک لە پارێزگای جیانغشی، کەسێک گیانیلەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رەسمی پارێزگاکە، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکى بەرەبەیان ڕوویداوە و بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە بووە کە هاوکات زریانی "ساودل" لەگەڵدا بووە و بەهۆیەوە 12 خانوو زیانیان بەرکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی رەسمی (CCTV) بڵاوی کردەوە کە زیاتر لە 10 کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، پاش ئەوەی ڕووداوی رۆچوونى زەوی هەمان شارۆچکەی گرتووەتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket