وەزیری نەوتی عیراق: قەیرانی کەمبوونەوەی بەنزین کاتییە
عیراق 10:19 AM - 2026-09-05
واع
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵی عیراق ڕایگەیاند: کە لە داهاتوویەکی نزیکدا تانکەرى
دیکەى بەنزین دەگات و جەختیشی کردەوە کە وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ
دابینکردن و پاراستنی بەرهەمە نەوتییەکان و سەقامگیریی بازاڕ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، وەزیری نەوت لە کۆبوونەوەیدا
لەگەڵ ژووری قەیرانەکان پشتڕاستی کردەوە کە بەرهەمە نەوتییەکان بەردەستن و
دڵنیاییی بە هاووڵاتییاندا کە وەزارەت بە شێوەیەکی بەردەوام و لە ماوەی 24 سەعاتدا
کار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەکات.
وەزیر ڕوونی کردەوە کە "ئەو کەمبوونەوە کاتییەی لە مادەی
بەنزیندا دروست بوو ئێستا چارەسەر دەکرێت"، ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە
داهاتوویەکی نزیکدا تەنکەرى دیکەی بەنزین دەگات، بە جۆرێک کە پێداویستییەکانی هاووڵاتییان پڕبکاتەوە.
وەزیری نەوت روونی کردەوە، کە ڕێژەی بەکارهێنانی بەنزین ڕۆژانە دەگاتە
نزیکەی 33 ملیۆن لیتر و لە کاتی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییانەوە بۆ
نزیکەی 38 ملیۆن لیتر بەرز دەبێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە کە وەزارەت بە
بەردەوامی چاودێریی جووڵەی دابەشکردن و دابینکردن دەکات و ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر
بۆ دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ.
وەزیر ئەوەشی خستە ڕوو: کە هەناردەی نەوتی خاو لە کاتی دەستبەکاربوونی
کابینەکەوە دەوروبەری 250 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا ئێستا
بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە 3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تێپەڕیوە و جەختیشی لە
بەردەوامیی وەزارەت کردەوە لەسەر پەرەپێدانی کەرتی دەرهێنان، پاڵاوتن، دابەشکردن و
گاز، هەروەها زۆرترین سوودوەرگرتن لە سامانە نەوتییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

