زیاتر لە 50 کورد خۆیان کاندید کردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سوید
کوردستان 12:17 PM - 2026-09-05
PUKMEDIA
هەڵبژاردنە گشتییەکانی سوید
بڕ‌یاره له 13ی9ی2026،هه‌ڵبژاردنی گشتی له
سوید بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كان
و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، كه ده‌نگده‌ران 349 ئه‌ندام بۆ په‌رله‌مان
هه‌ڵده‌بژێرن و به‌پێی ئاماره‌كانیش 52 كه‌سایه‌تی كورد له‌سه‌ر لیستی پارته
سیاسییه جیاوازه‌كان خۆیان كاندید كردووه.
كاندیده كورده‌كان
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی
سوید، 54 هه‌زار و 212 كاندید خۆیان پاڵاوتووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌و ژماره‌یه‌ش
كورد له هه‌رسێ ئاستی په‌رله‌مان، هه‌رێمه‌كان و شاره‌وانییه‌كاندا به‌شدارن و
خۆیان كاندید كردووه، كه ژماره‌یان 52 كه‌سایه‌تی دیارن، له چالاكوان و هونه‌رمه‌ند
و سیاسی پێكدێن، كه له 28 كاندیدی پیاو و 24 كاندیدی ژن پێكدێن، زۆرترینیشیان له‌سه‌ر
پارتی سۆسیال خۆیان كاندید كردووه كه ژماره‌یان 30 كاندیده.
ئه‌م كاندیدانه له‌سه‌ر لیستی پارته سیاسییه
سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك پارتی سۆسیال دیموكرات، پارتی چه‌پ و پارتی سه‌وز دابه‌ش
بوون.
ئامار و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان
كۆی دانیشتوانی سوید 10 ملیۆن و 610 هه‌زار و 500
كه‌سه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و به‌پێی دوایین ئامار‌و زانیاری ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی
سوید، هه‌شت ملیۆن و 46 هه‌زار و 725 كه‌س، مافی ده‌نگدانی هه‌یه هه‌روه‌ها وڵاتی
سوید دابه‌شكراوه به‌سه‌ر 290 كۆمۆن و 21 هه‌رێم، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به شێوازێكی
ئاسان و ڕ‌ێكخراو به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت و ده‌نگده‌ران 349 كاندید بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن،
دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، پێویسته لایه‌نی براوه یان
هاوپه‌یمانییه‌كان خاوه‌نی 175 كورسی بن.
پارته به‌شداربووه‌كان
بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن، 165 حزب و پارتی
سیاسی كێبڕ‌كێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان، له‌ئێستادا هه‌شت
حزب ئه‌ندامیان هه‌یه له په‌رله‌مانی سوید ئه‌وانیش، بریتین له سۆسیال
دیموكراته‌كان، دیموكراته‌كانی سوید،مۆدێراته‌كان، حزبی ناوه‌ند،حزبی چه‌پ،دیموكراته
مه‌سیحییه‌كان، حزبی ژینگه، لیبه‌راڵه‌كان، كه ئه‌م حزبانه دابه‌ش بون به‌سه‌ر
دوو ناوه‌ند و جه‌مسه‌ردا ئه‌وانیش چه‌پ و ڕ‌استن.
به‌پێی راپرسییه‌كان، پارتی سۆسیال دیموكرات له
پله‌ی یه‌كه‌مدایه و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 33%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
یه‌كێتی پشتگیری له‌كاندیده كورده‌كان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له كاندیده كورده‌كانی
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی وڵاتی سوید، ئێستا وه‌فدێكی یه‌كێتی له وڵاتی
سویده و رۆژی 2ی9ی2026، به‌ئاماده‌بوونی سالار مه‌حمود لێپرسراوی بۆردی ده‌ره‌وه
و ئه‌مه‌ل جه‌لال لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان و چه‌ند كاندیدێكی
كوردی ناو لیستی سۆسیال دیموكراته‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له شاری یۆتۆبۆری رێكخر، به‌مه‌به‌ستی
سه‌رخستن و پشتگیری كردنی كاندیده‌كان.
سالار مه‌حمود لێپرسراوی بۆردی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA ،
رایگه‌یاند: ئاماده‌بونی ئێمه بۆ پشتیوانیه له كاندیده كورده‌كان له لیستی
سۆسیال دیموكرات و كاندیده كورده‌كان به‌گشتی له‌ناو پرۆسه‌كه.
وتیشی: هانی ره‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ده‌ین بچنه
ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و رێكخراوه كه‌لتوریی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌و، خۆشیان له‌هه‌موو
كه‌س باشتر ده‌زانن ئه‌مه خه‌باتێكی سه‌رده‌مییه‌و خۆیان سه‌رمه‌شقی ئه‌و
تێكۆشانه‌ن. ئه‌م جۆره له‌خه‌بات له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه بۆ پرسی كوردستان و په‌یوه‌ندی
نێوان كۆمه‌ڵگاكان گرنگه.
كاندیده كورده‌كان سوپاسی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
هاوكات، شادیه حه‌یده‌ری په‌رله‌مانتاری پێشووی
سوید و كاندیدی شاری یۆتۆبۆری بۆ په‌رله‌مان،، له لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA ، رایگه‌یاند: سوپاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ده‌كه‌ین، بۆ
پاڵپشتیان له ره‌وه‌ندی كوردی به‌گشتی و ئه‌و پرۆسه نوێیه كه چه‌ندین كوردی به‌شه‌كانی
كوردستان خۆیان پاڵاوتوه بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، د. چرۆ وه‌ڵه‌دبه‌گی
كاندیدی په‌رله‌مانیش لای خۆیه‌وه سوپاسی یه‌كێتیی نیشتمانییی كوردستانی كرد بۆ
ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتن و پشتیوانیه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له سیاسیه كورده‌كانی
ده‌ره‌وه ده‌كات و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و گرنگ باسی لێوه كرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا لە سوید سیستمی بەربەست لە هەڵبژاردنەکان جێبەجێ
دەکرێت و پێویستە پارت و لایەنەکان رێژەی 4%ی دەنگەکان تێپەڕێنن بۆ چوونە ناو
پەرلەمان، بەڵام بۆ شارەوانی و هەرێمەکان رێژی 3% دیاریکراوە، هەڵبژاردنی ئەمساڵیش
دەبێتە خولی 52 پەرلەمان، لە دوای چاکسازییە
دەستوورییەکەی ساڵی 1866 و دامەزراندنی پەرلەمانی نوێ، هەروەها پێش ساڵی 1970، هەڵبژاردنی شارەوانی و هەرێمەکان ئەوکات
پێیان دەوترا " Landsting " دوو ساڵ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و لە نیوەی خولی پەرلەماندا
بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە ساڵی 1970 بەدواوە تەواوی خولەکانیان هاوتای پەرلەمان
ڕێکخران.
PUKMEDIA / گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

