riklam

پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دابەش دەکرێت

کوردستان 01:15 PM - 2026-09-05
سایلۆی گەنم سایلۆی سلێمانی

سایلۆی گەنم

رۆژی 6ی9ی2026، لە سنووری سلێمانی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025، تا کارتی ژمارە 1331 پارەیان پێدەدرێت.

سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا، جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە،ئەوانەی بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەینێ 6ی9ی2026، تا کارتی ژمارە 1331،سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

دەشڵێت: پێویستە ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەست کراوە، خۆی ئامادە بێت یاخود وەکالەتی دادنوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کردبێتەوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێت بەکەسێکی دیکە، هەروەها پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانی پێبێت .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket