riklam

ئەمریکا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ پوتین گەیشتە کیێڤ

جیهان 10:51 AM - 2026-09-06
فلادیمێر پوتین و ستیڤ ویتکۆف PUKMEDIA

فلادیمێر پوتین و ستیڤ ویتکۆف

دوای کۆبوونەوەیەکی سێ سەعاتی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین لە کرێملین، ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر نوێنەرانی ترەمپ بەرەو کیێڤ بەڕێکەوتن تاوەکو پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕادەستی ڤلادیمێر زێلینسکی بکەن.

تیمی ئەمریکا زنجیرەیەک پێشنیازیان بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە خستە بەردەم پوتین، کرێملین دانوستانەکانی بە "بەسوود" وەسف کرد.

پوتین فەرمانی کرد هێرشە ئاسمانییەکان لەسەر کیێڤ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ڕابگیرێن، زێلینسکیش ئامادەیی ئۆکراینای بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر موسکۆ تا ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند.

بەر لە گەیشتنی وەفدەکە، ڕووسیا هێرشی کردە سەر بارەگای ئاسایشی ئۆکراینا (SBU) و دوو فڕۆکەخانەی نزیک کیێڤ.

ترەمپ ڕایگەیاند هەلێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، لە بەرامبەردا ڕووسیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت "واقیعی مەیدانی" لە دانوستانەکاندا ڕەچاو بکرێت

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket