سەرۆککۆماری عیراق ستایشی رۆڵی پێشمەرگە دەکات
کوردستان 05:26 PM - 2026-09-06
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆمار و فەرماندەی هێزەکانی 70
سەرۆککۆماری عیراق پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی 70 کرد و
راشیگەیاند: هێزەکانی پێشمەرگە لە پاراستنی سەقامگیری وڵاتدا رۆڵێکی بەرچاویان
هەیە.
ئەمڕۆ 6ی9ی2026، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری
عیراق، پێشوازی لە فەریق روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کرد و لە دیدارێکدا، باس لە
بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتەکان کرا.
سەرۆک کۆمار لەو دیدارەدا،
جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کردەوە بۆ
پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و چەسپاندنی سەقامگیری.
ئاماژەی بەوەشکرد: کە گرنگە پەرە بە تواناکانی هێزی پێشمەرگە بدرێت و
ئاستی ئامادەباشیان بەرزبکرێتەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی نیشتمانیی هێزی پێشمەرگەی
کرد.
لای خۆیەوە، فەریق روکن عومەر ساڵح باسی لە ئەرک و بارودۆخی هێزەکانی
70 کرد، دووپاتییشی کردەوە کە لە کارکردن و هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی دیکە بەردەوام دەبن بۆ
فەراهەمکردنی سەقامگیری زیاتر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

