کۆمسیۆن بەکارھێنانی کارتى نیشتمانی لە ئامێرەکانی ھەڵبژاردندا تاقیدەکاتەوە
عیراق 12:13 PM - 2026-09-07
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند: بەم زوانە
تاقیکردنەوەیەک بۆ کارکردنی کارتی نیشتمانی لەسەر ئامێرەکانی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەین.
جومانه غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانى عیراق بە PUKMEDIA ى ڕاگەیاند: کۆمسیۆن
لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ژمارەیەک تۆماری تایبەت بە فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی
پێگەیشتووە، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ئامێرەکانی هەڵبژاردن
تاوەکو لە نزیکەوە ئاستی ئامادەیی ئامێرەکان و توانای بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی
لە پرۆسەی دەنگداندا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دووبارە پڕۆگرامکردنەوەی ئامێرەکان
لەلایەن کۆمپانیای پسپۆڕەوە، کۆمسیۆن لە کاتێکدا کە دواتر دیاری دەکرێت،
تاقیکردنەوەی کارکردنی کارتی نیشتمانی لەسەر ئامێرەکانی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە عەلى فالح زەیدى سەرۆک وەزیرانى عیراق لە 25ی
ئابی ڕابردوودا، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆن، ڕێنماییدابوو
کە کارتی نیشتمانیی لە ھەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەکاربهێندرێت و جەختی لە
ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکان کردبوەوە بۆ ئاسانکاریی دەنگدان.
سەبارەت بەم بابەتە، وتەبێژی کۆمسیۆن پێشتر ڕوونی کردوەتەوە: کە
جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان هەیە،
چونکە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ی ساڵی 2018ی هەموارکراو، جەخت لەسەر
بەکارهێنانی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری دەکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

