riklam

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنێت

کوردستان 09:55 PM - 2026-09-07
وێنەیەکى تیرۆرستەکە راگەیاندنى دژەتیرۆر

وێنەیەکى تیرۆرستەکە

دژەتیرۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکات لە سنوری ناحیەی بازیان.


دەقى راگەیەندراوەکە:

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و پاش لێکۆڵینەوەی چڕ و وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکات لە سنوری ناحیەی بازیان.

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (عەبدولموئمین ئەحمەد ساڵح الرفیعی) لە ساڵی 2015 لە ناحیەی گەیارە بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی داوە، پاش تەواوکردنی خولی شەرعی لە ڕێکخراوەکە لە بەشی پشتیوانیی (ئسناد) کاریکردووە و لە سنووری ویلایەتی سەڵاحەدینی ڕێکخراوەکە بەشداری چەندین شەڕیکردووە دژ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

پاش تێکشکانی ڕێکخراوە هەڵهاتووە بۆ سوریا و لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێبووە، پاش ساڵێک گەڕاوەتەوە عێراق بۆ کەمپی حاج عەلی لە موسڵ، دواتریش خۆی گەیاندووەتە سنوری هەرێمی کوردستان و لە بازیان نیشتەجێبووە.

پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.

PUKMEDIA





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket