لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
کوردستان 09:14 AM - 2026-09-08
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
له رۆژی هه‌شتی ئه‌یلوولی ساڵی 1988 واتا 38 ساڵ پێش ئێستا، حزبی به‌عس كۆبووه‌وه و بڕیاری لێبووردنی گشتی بۆ هه‌موو كورده‌كانی عیراق ده‌ركرد، جگه له یه‌ك كه‌س، كه بێبه‌ش بوو له‌و بڕیاره، ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال بوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی به ناونیشانی (لێبووردنی گشتی و فراوان بۆ هه‌موو كوردانی عیراق) له ئه‌یلوولی ساڵی 1988 ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه: "به پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی 42، له ده‌ستووری عیراق، ئه‌نجومه‌نی شۆڕش (ثوره) له دانیشتنی رۆژی 8ی ئه‌یلوولی 1988 بڕیاریدا، هه‌موو ئه‌و كورده عیراقییانه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 ده‌یانگرێته‌وه، به‌ر لێبووردنی گشتی و فراوان ده‌كه‌ون له هه‌ر كارێك، كه یاسا سزای بۆ داناوه، كه پێش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 ئه‌نجامدرابێت، گه‌ر له ده‌ره‌وه یاخود له ناوه‌وه‌ی عیراق بووبن، به‌ڵام بكوژی به‌ئه‌نقه‌ست و ئه‌وانه‌ی دزییان كردووه، به‌ده‌رده‌بن له‌م بڕیاره".
له به‌شێكی تری بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "هه‌موو كوردێك كه مه‌حكوم بێت، یاخود راگیرابێت، به‌ر لێبووردنی گشتی ده‌كه‌وێت و دۆسیه‌كه‌ی داده‌خرێت و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گه‌ر مه‌حكوم نه‌بن یان رانهگیرابن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیكه، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 باسینهكردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش، كه تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، یان دزیكردن سزادراون له‌و بڕیاره بێبه‌شده‌كرێن".
له بڕگه‌ی سێیه‌می بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م لێبووردنه گشتییه، ته‌نها (خیانه‌تكار) جه‌لال تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه".
دوای نزیکی 17 ساڵ لە دەرکردنی ئەو بڕیارە، سەرۆك مام جەلال لە 6 ی نیسانی 2005، دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراقەوە، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەكەم سەرۆكی كورد لە مێژووی سیاسی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست، هەروەها یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مێژووی دروستبوونی عیراقەوە لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە، هەروەها بۆ ماوەی دوو خول بەردەوام بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

