riklam

هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بەرزترکردەوە

جیهان 10:05 AM - 2026-09-08
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت PUKMEDIA

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت

نرخی نەوت

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد لە بەرامبەر هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و سەروەت و سامانەکانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی9ی2026نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی بەجۆرێک، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی %5 بەرزبووەوە و گەیشتە 97 دۆلار و 49 سەنت بۆ هەر بەرمیلیێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەڕێژەی %1.6 بەرزبووەوە و گەیشتە 92 دۆلار و 92 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هۆکاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد لە بەرامبەر هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و سەروەت و سامانەکانی و ئەم هەڕەشانەش مەترسییەکانی پەککەوتنی دابینکردنی نەوتیان لەسەر ئاستی جیهان زیاتر کردووە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گوشاری زیاتر بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.
لە لایەکی ترەوە، بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر سێ نەوتهەڵگری ئێرانی، کە یەکێکیان لە نزیک دوورگەی خارگ بووە (کە چەقی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە)، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردبووە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

هاوکات لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، هاتوچۆی کەشتیوانی لە ڕێڕەوی دەریایی گەرووی هورمز خاو بووەتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ئێران وەڵامدانەوەی توندی بۆ هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکا دووپاتکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket