خاوه‌ن بڕ‌وانامه باڵاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
کوردستان 12:16 PM - 2026-09-08
تایبەت
کۆنگرەی رۆژنامەوانی خاوەن بڕوانامە باڵاکان
خاوه‌ن بڕ‌وانامه باڵاكانی شاری هه‌ولێر كه ژماره‌یان 729 كه‌سه، له یاداشتنامه‌یه‌كدا داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن و دوو داواكاری ده‌خه‌نه به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
نوێنه‌ری خاوه‌ن بڕ‌وانامه باڵاكانی شاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داواكارییه‌كانیانی ئاڕ‌استه‌ی لایه‌نی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار كرد و رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرای دانه‌مه‌زراو بۆ ساڵی 2008 تاوه‌كو 2026 ئه‌م داواكارییه ئاڕ‌استه‌ی لایه‌نی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وام هه‌وڵی دامه‌زراندن ده‌ده‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه بۆیه دوو داواكاری ئاڕ‌استه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی و وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌ی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ین، كه بریتین له‌مانه:
یه‌كه‌م/ داواكارین له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2027 ی عیراقدا پله‌ی وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی ماسته‌ر له‌هه‌رێم دیاری بكرێت، كه بڕ‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار دیناری پێویسته، یاخود به‌شێوه‌ی له‌جێگه‌دانان له‌به‌شی هه‌رێم، چونكه جگه له هه‌رێم له پارێزگاكانی تری عیراق حكومه‌تی عیراق هه‌موو ساڵێك دامه‌زراندنی بۆ هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی باڵا كردووه و تا ساڵی 2024 به‌پێی یاسای ژماره 59 ی ساڵی 2017 مافی دامه‌زراندن دراوه به هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی باڵا له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا به‌بێ جیاوازی جوگرافی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها ئێمه‌ی لێ بێبه‌شكراوین.
دووه‌م/ له ئه‌گه‌ری به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی داواكارییه‌كانمان و جێگیرنه‌كردنی له بودجه‌ی ساڵی 2027، داوا ده‌كه‌ین له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕ‌یاری له‌جێگه دانانمان بۆ بدات به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست، له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌جێگه‌ی ئه‌و هه‌زار كه‌سه‌ی، كه تا ئێستا ده‌ستبه‌كارنه‌بوون به‌بێ هه‌بوونی مه‌رجی ته‌مه‌ن، چونكه ئێمه شایسته‌ترین چینین بۆ ئه‌و له‌جێگه‌دانانه.
له‌كۆتایشدا، داواتان لێده‌كه‌ین به هه‌ر رێگه‌یه‌ك كه به شایسته‌ی ده‌زانن كار بۆ داواكارییه‌كانمان بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

