دەستەی دەستپاکی دەستی بەسەر 94 بەڵگەنامە و سامانێکی زۆردا گرت
عیراق 04:10 PM - 2026-09-08
دەستەی دەستپاکی
دەستەی دەستپاکی عیراق
لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیی نوێدا بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، دەستەی
دەستپاکی عیراق لە پارێزگای سەلاحەددین توانیویانە بەرپرسی بەشی موڵکایەتی لە
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت و فەرمانبەرێکی هەمان بەش دەستگیر بکەن، دوای
سەلماندنی تێوەگلانیان لە دەستبەسەرداگرتنی زەویی هاووڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی
ژمارەیەک فەرمانبەر و راسپێردراو، وەسڵی مامەڵەی تەرخانکردنی زەویی هاووڵاتییانیان
بە نرخێکی زۆر کەم کڕیوەتەوە و دواتر خستوویاننەتە نێو لیستی رەسمیی وەجبەکانی
دابەشکردنی زەوی، تا ببنە خاوەنیان و بییانفڕۆشنەوە و قازانجەکەی لە نێوان خۆیاندا
دابەش بکەن.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستگیرکردنی بەرپرسەکە، لە کاتی
پشکنینی ماڵەکەیدا دەست بەسەر 94 بەڵگەنامەی زەویی سەر بە شارەوانی، کۆمەڵێک وەسڵی
وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان، بڕێک پارەی عیراقی و دۆلار، ئۆتۆمبێلێکی نوێ، چەکی
سووک و کۆمەڵێک زێڕدا گیراوە.
لە هەمان کاتدا، فەرمانبەرێکی دیکەی هەمان بەش دەستگیرکرا کە لە
ماڵەکەیدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی رەسمیی شارەوانی، لەوانە مامەڵەی تەرخانکردنی زەوی و
گواستنەوەی موڵکایەتی شاردرابوونەوە.
لە کۆتایشدا، دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاندووە: لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری دادگای
لێکۆڵینەوەی دەستپاکی، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەکانی (289/ 298) لە یاسای سزادان
راگەیەندراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

