riklam

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران-دا دەسەپێنێت

جیهان 08:28 PM - 2026-09-08
ئێران و ئەمریکا AI

ئێران و ئەمریکا

كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمریكا

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر سەرکەوتووانەن، هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند، لە بەرامبەریشدا هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکی لە دەروازەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی9ی2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:ئێران هیچ دەرفەتێکی نییە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و گەمارۆکانی سەری زۆر سەرکەوتوون.

راشیگەیاند: گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر بەهێز و کاریگەرن و ئەنجامەکانیان لە سەرووی ئاستی پێشبینییەکانەوەن، ئێمە سزای توندی ئێرانمان داوە و گورزی بەهێزمان لێ وەشاندووە، بەجۆرێک هیچ کەسێک پێشبینی نەدەکرد کارەکان لە ئێراندا بەم شێوەیە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: سزای بەسەر 36 ئامانجی پەیوەندیدار بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاند، کە لەنێویاندا 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەن، هاوکات ئەو کۆمپانیا و کەسانەی بەردەوامن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ئێرانییانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە، ڕووبەڕووی مەترسیی دابڕان و دوورخرانەوە لە سیستەمی دارایی جیهانی دەبنەوە.

لەلایەکی ترەوە،  هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە: توانیویانە لە دەروازەی گەرووی هورمز دەست بەسەر یەکێک لە پێشکەوتووترین ژێردەریاییە زیرەک و بێسەرنشینەکانی سوپای ئەمریکادا بگرن، کە لە ساڵی 2025دا ڕادەستی کەشتیگەلی سوپای ئەمریکا کراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket