کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور بەردەوامە
کوردستان 10:57 PM - 2026-09-08
حکومەتی هەرێم
پرۆژەی بەنداوی باوەنور
کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور لە ئیدارەی گەرمیان بەردەوامە؛ کە سێیەم گەورەترین بەنداوی هەرێمە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و پاراستنی ئاسایشی ئاو.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتى هەرێمى کوردستان، چەندین سوود و گرنگی هەیە لەوانە:
- کەمکردنەوەى مەترسیی بەبیابانبوون.
- بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ
- زیادکردنی سامانی ماسی.
- بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی.
لە ئێستادا کارەکانی بە خێراییەکی بەرچاو بەڕێوەدەچن و بڕیارە لە ماوەى دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و لە هەردوو سێکتەرى کشتوکاڵ و ژینگەدا سوودى لێوەر بگیرێت.
بەنداوی باوەنوور بەنداوی خاکییە, بە درێژیی 880 مەتر و بەرزیی 20 مەتر، توانای گلدانەوەی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەمەش دەبێتە چوارەمین گەورە بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ کۆگاکردنی ئاو.
هەروەها وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی 4 تۆرباینی جۆری (Vertical-Kaplan) لەخۆ دەگرێت بە توانای بەرهەمهێنانى 34 مێگاوات کارەبا، کە ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە تۆڕی نیشتمانییەوە و دەبێتە سێیەم بەنداو لە دوای دووکان و دەربەندیخان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
هاوکات پرۆژەکە لە چەندان پێکهاتەی ئەندازیاریی گرنگ پێکدێت، لەوانە:
- دیواری دابڕەڕی ئاو (Secant Pile Wall)، بە قووڵیی نزیکەی 45 مەتر کە ڕێگری دەکات لە دزەکردنی ئاو.
- سەرڕێژێکی گەورە (Spillway)، بە 9 دەرگا و توانای تێپەڕاندنی 10.350 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا
- دەرچەی ژێرەوە (Bottom Outlet) بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاو
- ڕێڕەوی تایبەتی ماسی (Fish Pass)، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و سامانی ماسیی سروشتی
لە ئێستادا کارە سەرەکییەکانی ئەم پرۆژەیە بە چڕی ئەنجام دەدرێن، وەک:
- گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو بە 4 دایک.
- لێدانی زیاتر لە 250 پایەلی قووڵ بە گەورەترین ئامێرەکانی جیهان
- جێبەجێکردنی دیواری ئاسنینی شیت پایەل.
- دروستکردنی ڕێگاکان و کەمپی نیشتەجێبوون بۆ 600 کەس.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە لە چاودێریکردنی وردی کارەکان، بە ئامانجی تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە، بۆ ئەوەی دەیان هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی ببووژێنێتەوە و ئاسایشی ئاو بۆ نەوەکانی داهاتوو مسۆگەر بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

