riklam

سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن دەکاتە ئامانج

جیهان 10:03 AM - 2026-09-09
هێرشێکی ئێران سپۆتینک

هێرشێکی ئێران

ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن و سوپای پاسدارانیش دەڵێت: هێرشەکە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو هێرشانەی کرانە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، لەو هێرشەدا شوێنیچاککردنەوە و  و رێڕەوی فڕۆکە جەنگییەکانی لە جۆری F-35 ،F-16 و F-15 لە بنکەی ئەزرەق لە ئوردن بە ئامانج گیراون، کە 100 کیلۆمەتر لە عەممانی پایتەختەوە دوورە.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئوردن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەرپەرچی 20 مووشەکی بالیستیی ئێرانی داوەتەوە و توانیویەتی 18 مووشەکیان تێکبشکێنێت، لە کاتێکدا دوو مووشەک لە ناوچەیەکی دوورە دەست کەوتوونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانییان لێبکەوێتەوە.

 هاوکات تاران هۆشداری داوەتە نەوتهەڵگرەکانی کوێت و بەحرێن و داوای لە کارمەندەکانیان کردووە دەستبەجێ کەشتییەکان چۆڵ بکەن، هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە گەرووی هورمز هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتیی ئەمریکی، هەشت نەوتهەڵگر و 10 کەشتیی دیکە.

ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) تێکشکاندنی پێنج نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاند لە تۆڵەی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی لە ناوچەکەدا.

لای خۆشیەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی کردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان ئەگەر هێرشەکانی تاران بۆ سەر کەشتییەکانیان بەردەوام بن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket