كۆتایی بەوادەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا دێت
کوردستان 10:34 AM - 2026-09-10
PUKMEDIA
كۆتایی بەوادەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا دێت
ئەمڕۆ 10ی 9ی 2026، كۆتایی بە وادەی لێخۆشبوون بۆ 50% ی قەرزی كارەبا بۆ هاووڵاتیان و 25% بۆ هاوبەشانی پیشەسازی و بازرگانی و میریی كۆتایی دێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی 22ی تەمووزی 2026، ئەنجومەنی وەزیران، لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا بەو لێخۆشبوونە بۆ ماوەی نزیكەی 40 رۆژ، لە 3ی 8 تاوەكو ئەمڕۆ.
بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، لێخۆشبوونی كارەبا تەنها ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە كەقەرزی كۆنی كارەبایان لایەو بەهیچ شێوەیەك پارەی پڕۆژەی رووناكی ناگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی پڕۆژەی رووناكی-یەوە چەندین جار هاوبەشانی ئاگادار كردووەتەوە كە لەو ماوەیەدا لەڕێگەی ئی-پسوڵە یاخود بەكاش پارەی كارەبا بدەن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی سوودمەندبن لەو داشكاندنە.
هەر لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای پارێزگاكانی هەرێم رایانگەیاندووە، بەهۆكاری ئەوەی ئەمڕۆ كۆتا رۆژی لێخۆشبوونی 50% قەرزی كارەبا بۆ هاووڵاتیان و 25% بۆ هاوبەشانی پیشەسازی و بازرگانی و میری-یە، بڕیاریانداوە تاوەكو سەعات 9ی ئەمشەو دەوام بكەن و پارەی كارەبا لەهاووڵاتیان وەربگرن، بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی بتوانێت لەو لێخۆشبوونە سوودمەندبێت، هاوكات داشكاندنەكە لەڕێگەی ئی-پسوڵەوە تاوەكو سەعات 12ی شەو بەردەوام دەبێت، چونكە دانەوەی قەرزی كارەبا لەڕێگەی كارمەندانی كۆكردنەوەی پارەوە وەرناگیرێت.
لەلایەكی دیكەوە زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی لەڕێگەی پڕۆگرامی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئی-پسووڵەوە، مامەڵەی پارەدانی تۆمار كردووەو قەرزی كارەبایان داوەتەوە.
هاوكات بەپێی خەمڵاندنەكانی شارەزایانی ئابوری، تاوەكو ئێستا لە قەرزی كارەبای كۆن، نزیكە 400 ملیار دینار لە هاووڵاتیان كۆكراوەتەوەو چاوەڕواندەكرێت بڕەكە زیاتریش بێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، بەهیچ شێوەیەك وادەی لێخۆشبوونەكە درێژ ناكرێتەوەو ئەمڕۆ كۆتا رۆژی ئەو وادەیەیە، هەروەها بۆ یەكەم جاریشە حكومەت بەو ریًَژە زۆرە داشكاندنی قەرزی كارەبا بكات.
پڕۆژەی رووناكی لە 1ی 7ی 2025 ەوە كەوتووەتە كارو لەئێستاشدا جگە لە پارێزگاكانی هەرێم زۆرینەی قەزاو ناحیەو گوندەكانیش پڕۆژەی رووناكیان پێگەیشتووەو بەپێی راگەیەندراووی پڕۆژەكە لەئێستادا پێنج ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی 24 كارەبای سەعاتییان بۆ دابینكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

