ململانێ سەربازییەكان لەگەروی هورمز تووندتر دەبن
جیهان 12:21 PM - 2026-09-10
PUKMEDIA
ململانێ سەربازییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران
ململانێ سەربازییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە گەروی هورمز و ناوچەكە گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار، بە جۆرێك ئێران بۆ یەكەمجار پەنای بردووەتە بەر بەكارهێنانی مووشەكی بالیستی پێشكەوتوو بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا، لەبەرامبەریشدا واشنتن وەڵامی توندی هێرشەكانی دایەوە.
دوای ئەوەی هێزەكانی ئێران چەند جارێك كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا، لەوانەش كەشتی فڕۆكە هەڵگر و هێزەكانی تری لە ئوردن، بە مووشەك كردووەتە ئامانج، سوپای ئەمەریكا رایگەیاند: سەرجەم هێرشەكان پووچەڵ كراونەتەوە و كەشتییەكان توانیویانە خۆیان لە پەلامارەكان بپارێزن، لە وەڵامیشدا هێزەكانی ئەمەریكا پێنج تانكەری نەوتی ئێرانیان لە نزیك گەروی هورمز و جزیرەی خارك تێكشكاند.
لە لایەكی دیكەوە، ئەم توندوتیژییە سەربازییە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر كەرتی بازرگانی و ئابووری دروستكردووەو هاتوچۆی كەشتییەكان لەگەروی هورمز بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوەو تەنها حەوت كەشتی توانیویانە تێپەڕن، لە كاتێكدا چەندین كەشتی بازرگانی دیكەش لە ناوچەكەدا كەوتوونەتە بەر هێرش و توندوتیژی و سوپای پاسدارانیش فراوانكردنی ناوچەی قەدەغەكراوی لە ناوچەكە راگەیاند.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: كە پێشبینی دەكات ململانێكان دوای هەڵبژاردنەكانی نیوەی خول كۆتایی بێن، سەرەڕای ئەوەی ترەمپ جەخت لەسەركەوتن دەكاتەوە، بەڵام راوێژكارە باڵاكانی وەك جەی دی فانس و ماركۆ روبیو لە كۆبوونەوە داخراوەكاندا هۆشدارییان داوە كە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم ململانێیە بۆ ماوەیەكی درێژتر هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

