مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشنەکرا
کوردستان 05:02 PM - 2026-09-16
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
هەرچەندە بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی
رایگەیاندبوو، بڕیاربوو ئەمرۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چەند
دەستەیەکی دیکە مووچەی مانگی ئاب وەربگرن، بەڵام مووچەکە نەخرایە سەر
هەژمارەکانیان.
وەزارەتی دارایی رۆژی دووشەممە 14ی9ی2026 خشتەی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی9ی2026 پێویستبوو
(زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی
پەروەردە، فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی) مووچە وەربگرن، بەڵام ئەمڕۆ مووچەخۆرانی
وەزارەتی تەندروستی هیچ بڕە پارەیەک نەخرایە سەر هەژمارەکەیان و مووچەیان پێنەدرا.
لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی
تەندروستی، PUKMEDIA چەند جارێک پەیوەندیکرد
بە سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەناڵی وەتس ئەپی (هەژماری من) لیستی ئەو وەزارەت و دەستانەی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن بڵاوکردووەتەوە، بەڵام
وەزارەتی تەندروستی تێدا نەبووە، لەوبارەیەشەوە فەرمانبەرێکی وەزارەتی تەندروستی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بەشیکی زۆری مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی سلێمانی
لەبەیانییەوە چەند جارێک سەردانی ATMەکانمان کردووە
بۆ وەرگرتنی مووچەکانمان بەڵام هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژمارەکانمان.
ئەو فەرمانبەرە وتیشی: بەڕەسمی هیچ هۆکارێکمان لەبارەی
وەرگرتنی مووچە لەئەمڕۆدا پێنەگەیشتووە، لەکاتێکدا بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی
دەبوو ئەمڕۆ مووچە وەربگرین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

