کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:29 AM - 2026-09-22
UN news
كۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکان
ئەمڕۆ 22ی9ی2026، بە
بەشداری 130 سەرکردەی وڵاتانی جیهان کۆبوونەوەی خولی 81 گشتی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە
نیویۆرک دەست بەکارەکانی دەکات و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئۆکراین
و روسیا و چارەسەرکردنی قەیرانەکان تاوتوێ دەکرێن.
کۆبوونەوەی ئەم
خولەی رێکخراوەکە، لە رۆژی 18ی9ی2026وە دەستی پێکردووە و تا رۆژی 28ی مانگ
بەردەوامی دەبێت کە لە ژێر دروشمی "گەڕانەوەی متمانە و بەڕێوەبردنی
گۆڕانکارییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتی گشتی"، بەڕێوەدەچێت.
پەیوەست بە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمساڵ،ئەوا
کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و قەیرانە نێودەوڵەتییەکان دەکات بە
تایبەت ئاڵۆزی و جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی روسیا و ئۆکراین، ئەمە جگە
لەوەی دانانی ژنێک وەک سکرتێری گشتیی داهاتووی ڕێکخراوەکە بووەتە تەوەری دانوستانە
نهێنییەکان.
هەر لە
کۆبوونەوەکاندا، چەندین تەوەری دیکە دەخرێنە بەر باس، لەوانە خستنەڕووی
مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان و پرسی
دادپەروەری لە گواستنەوەی وزەدا، لەگەڵ تاوتوێکردنی هۆشدارییەکانی پەیوەست بە
مەترسییەکانی گەشەسەندنی ژیریی دەستکرد لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی،ئەمە جگە لەوەی لێکۆڵینەوە
لە هۆکارەکانی خاوبوونەوەی هەنگاوە ئابوورییەکان و ئامانجەکانی پلانی گەشەپێدانی
بەردەوام بۆ ساڵی 2030 دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بۆ
بەشداریيكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەو نیویۆرک
بەڕێکەوت و بەپێی خشتەی سەردانەكەی، چاوی
بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی وڵاتانی دیکە دەكەوێت،هاوکات مەسعود
پزیشکیان سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی باڵای ئەو وڵاتە بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

