25ساڵ بەسەر تاوانی خێڵی حه‌مه-دا تێپەڕدەبێت
کوردستان 09:12 AM - 2026-09-23
PUKMEDIA
شەهیدانی خێڵی حەمە
ئه‌مڕۆ 25 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه له گوندی خێڵی حه‌مه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌لایه‌ن
گروپی تیرۆرستی ئه‌نسارولئیسلامه‌وه له تاوانێكی دژ بهمرۆڤایهتیدا شه‌هیدكران
و دوای شه‌هید كردنیان دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و یاسا‌و رێسا
ئاسمانییه‌كان ته‌رمه‌كانی ئه‌و تێكۆشه‌رانه شێوێندران، له ساڵیاد و بیره‌وه‌ری
ئه‌و كاره‌ساته كه‌سوكاری شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه له ده‌رونیاندا
ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه له‌م رۆژه‌شدا په‌یمانی درێژه‌پێدانی خه‌باتی شه‌هیده
تێكۆشه‌ره‌كانیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ك بۆ هێزه په‌رته‌وازه‌كانیان
بارودۆخی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستانیان قۆزته‌وه بۆ به‌دییهێنانی مه‌رامه‌كانیان
و ناوچه‌ی هه‌ورامانیان كرده حه‌شارگه‌ی تیرۆرستییان و گروپی تیرۆرستی (جوند
الاسلام) یان دامه‌زراند دواتریش ناوی خۆیان گۆڕی بۆ (ئه‌نسارولئیسلام) به
ئامانجی دامه‌زراندنی ئیماره‌تێك هاوشێوه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان.
پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدكران
له رۆژی 23 ی ئه‌یلولی ساڵی 2001 كه ده‌گاته 12 رۆژ دوای هێرشه‌كانی
11 ی سێبته‌مبه‌ری ئه‌مریكا گروپی تیرۆرستی به‌ناو ئه‌نسارولئیسلام له گوندی خێڵی
حه‌مه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور له ناكاو له سێ لاوه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانیاندا، كه له‌و ناوچه كه جێگیركرابوون دوای به‌رگرییه‌كی
قاره‌مانانه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه 15 چه‌كدرای ئه‌و گروپه تیرۆرستهیان كوشت و له‌ئه‌نجامدا
پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کە ژمارەیان 43 پێشمەرگە بوو شه‌هیدكران،
دوای روداوه‌كه‌ش ئه‌و گروپه تیرۆرستییه ده‌ستیان به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا گرت و چه‌ندین
تاوانی دیکەی دژ بهمرۆڤایهتییان ئه‌نجامدا، كه‌متر له 2 ساڵ تارمایی ترس
وتۆقاندنی كرده‌وه‌كانی ئه‌وگروپه تیرۆرستییه تێك‌شكێنران و له چوارچێوه‌ی جه‌نگی
دژی تێرۆرستاندا له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقدا به‌وپێیه‌ی كوردیش به‌شێكبووه
له به‌ره‌ی دژه تیرۆر له‌رێگه‌ی بۆردومانی موشه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له
ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ئاراسته‌ی حه‌شارگه‌كانی ئه‌و گروپه تیرۆرستییه كرا‌و
هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تی له ناوبردنی بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ده‌سپێكرد
و ناوچەكه پاكرایهوه له تیرۆرستان و جارێكی دیكه ژیانی ئاسایی بۆ خه‌ڵكی
ناوچه كه دوور له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستان گه‌ڕێندرایه‌وه.
له ئێستاشدا گروپی تیرۆرستی داعش به هه‌مان ئایدۆلۆجیای ئه‌و گروپه
تیرۆرسته هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌رئاسایش و ئارامی كوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

