كۆبوونەوەكەی نیویۆرك نرخی نەوتی بۆ خوار 100 دۆلار دابەزاند
جیهان 09:31 AM - 2026-09-23
PUKMEDIA
نرخی نەوت
نرخی نەوتی خاوی برێنت 0.8% دابەزی و گەیشتە 98.45 دۆلارو نەوتی خاوی تەكساس بەڕێژەی 1.1% دابەزی و گەیشتە 89.55 دۆلار، ئەمەش بۆ یەكەمجارە لەدوای 8ی ئەیلوولەوە نرخەكان بۆ خوار 100 دۆلار دابەزن.
لە دواكۆبوونەوەی بازاڕەكانی نەوتدا، نرخی گرێبەستەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 98.45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە ئەمەش یەكەمجارە لە دوای 8ی ئەیلوولەوە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ خوار 100 دۆلار دابەزێت، هاوكات نرخی نەوتی خاوی تەكساس بەڕێژەی 1.1% ڕووی لە دابەزین كردو گەیشتە 89.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت، كەدۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: لێپرسراوانی ئەمریكا لەگەڵ نوێنەرانی ئێران لە نیویۆرك كۆبوونەوەیەكی "زۆر باش"یان ئەنجامداوە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز لەڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: كە ئێران ئامادەیە گەروی هورمز بكاتەوە، بەمەرجێك ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی هەڵبگرێت، ئەمەش هۆكار بوو بۆ كەمبوونەوەی گرژییەكان لەبازاڕی نەوتدا.
گەروی هورمز بە یەكێك لەگرنگترین رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان دادەنرێت كە پێش دەستپێكردنی گرژییەكان رۆژانە پێنج یەكی بەرهەمی نەوت و گازی سروشتیی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

