گفتوگۆكانی هەرێم و عیراق بۆ بودجە چڕتر دەكرێنەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-09-24
PUKMEDIA
هەرێم و عیراق
لەگەڵ نزیك بوونەوەی ساڵی نوێ و ئامادەكارییەكان بۆ پەسندكردنی بودجەی ساڵی 2027، كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق چڕتر دەبنەوەو بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە هەردوو وەفد كۆبوونەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كە دوێنێ چوار شەممە بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران، وەفدی باڵای دانوستانكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راسپارد كە لە دانوستانەكانی بودجەی ساڵی 2027دا بەردەوام بێت لە هەوڵەكان بۆ جێگیركردنی مووچە، دەرماڵە، شایستە دارایییەكان و پێداویستییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەكان، هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ، هەروەها گرنگیی ڕۆڵی نوێنەر و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا بۆ داكۆكیكردن لەم داواكارییە لە پڕۆسەی ئامادەكردن و پەسەندكردنی بودجەی 2027 دووپات كرایەوە.
هاوكات پشكی هەرێم لەبودجەی عیراق و هاوتاكردنی مووچەو شایستە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو بە هەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان و دامەزراندنی سێ یەكەمەكان، لە گرنگترین ئەو پرسانەن كە لەنێوان هەرێم و عیراقدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
لەئێستادا لەسەر ئاستی باڵای حكومەتەكەی عەلی زەیدی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كار لەسەر ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2027ی عیراق دەكرێت و ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی لەزووترین كاتدا پڕۆژەكە لەسەر خواستی هەرێم و عیراق و لایەنە سیاسییەكان بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەر بدرێت.
پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بودجەی سێ ساڵی (2023، 2024، 2025) پەسند كرد، بەڵام بۆ ساڵی 2026 عیراق یاسای بودجەی نەبوو، چونكە سەرقاڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بوو، لەئێستاشدا حكومەت و پەرلەمان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات یاسای بودجەی 2027 پەسند بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

