نزار ئامێدی میوانداری کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی عیراق دەکات
کوردستان 10:06 PM - 2026-09-28
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکایەتى کۆمار
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئەیلوولی 2026، نزار
ئامێدى سەرۆککۆمارى عیراق لە کۆشکی بەغداد میوانداریی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی
کرد ، کە بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەیبەت
حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای
دادوەری بەڕێوەچوو ، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی وڵات لە
پاڵ نوێترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر
گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا کرایەوە،
هەروەها بەردەوامبوونی کارکردن بۆ دابینکردنی داواکاری و پێداویستییەکانی
هاووڵاتییان، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە باشترکردنی باری گوزەران و خزمەتگوزاری و
بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کورتەیەکی
دەربارەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی خولی هەشتا و یەکەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە نیویۆرک خستەڕوو، لەگەڵ ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی کە لەگەڵ
ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان، حکوومەتەکان، بەرپرسان و نوێنەرانی ڕێکخراوە
نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی دابوون، سەرەڕای تاوتوێکردنی ئاسۆی بەهێزکردنی پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەکانی عیراق بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ
وڵاتانی دیکەدا بکات.
کۆبوونەوەکە تاوتوێی
ئامادەکارییەکانی کرد بۆ یادکردنەوە و ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی «ڕۆژی سەروەری»، وەک
بۆنەیەکی نیشتمانی کە تەواوبوونی ڕەوتی سەروەریی عیراق و چەسپاندنی پێگەی دەوڵەت و
دامەزراوەکانی دووپات دەکاتەوە، هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی قۆناغی
داهاتوو شایەتی گواستنەوەی پەیوەندییەکان دەبێت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو
ئاسۆیەکی فراوانتری هاوکاریی ئابووری، بازرگانی و کولتووری، بە جۆرێک کە هاوبەشییە
نێودەوڵەتییەکان پتەوتر بکات و خزمەت بە پرسە نیشتمانییەکان بگەیەنێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت
لەسەر پشتیوانیکردنی داواکاریی حکوومەتی عیراق کرایەوە سەبارەت بە بە دەرکردنی
فڕۆکەخانەی نەجەف لە ڕێکارەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەبارەی گەشتی کۆمپانیا
فڕۆکەوانییە ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ناوچەکە.
ئامادەبووان هەروەها جەختیان لەسەر
گرنگیی تەواوکردنی کابینەی وەزاری کردەوە، بە شێوەیەک کە کاری حکوومەت بەهێزتر
بکات و ئاستی ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەت بەرز بکاتەوە و حکومەت بەهێز بکات بۆ
جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بەپێی ئەولەویەتەکانی و وەڵامدانەوەیەکی کاریگەرتر بۆ
داواکارییەکانی هاووڵاتییان و ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتوو.
هاوکات دووپات کرایەوە کە دەبێت
بڕیاری ئاشتی و جەنگ بە دەست دەوڵەتەوە بێت، و چەک لە چوارچێوەی دامەزراوە
دەستووری و یاساییەکاندا بێت، لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسی بوونی چەک لە دەرەوەی
دەسەڵاتی دەوڵەت بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان، و هاوتەریب لەگەڵ ئەو خشتە
کاتییانەی کە حکوومەت دایاندەنێت، بە شێوەیەک کە سەروەریی دەوڵەت بەهێز بکات،
ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بپارێزێت و یەکڕیزیی بڕیاری نیشتمانی لە
ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و مەترسییەکاندا مسۆگەر بکات.
لە بواری یاساداناندا، ئامادەبووان
جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی کاری ئەنجومەنی نوێنەران و پەلەکردن لە
تەواوکردن و پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی ئەولەویەتیان هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی
پەیوەستن بە ژیان و پێداویستییەکانی هاووڵاتییانەوە، هاوکات لەگەڵ کاراکردنی ڕۆڵی
چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای
دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە.
هەروەها جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی
ڕێکارەکانی حکومەت و هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی
کارگێڕی و لێپرسینەوە لەگەڵ هەر سەرپێچیکارێکی یاسا کرایەوە.
کۆبوونەوەکە بارودۆخی ئابووریی
لەژێر ڕۆشنایی ئەو گرژییانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت و لێکەوتەکانی لەسەر
وڵات تاوتوێ کرد، لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی ئابووریی نیشتمانی
ببنەوە، هاوکات جەخت لەسەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێکار و هەنگاوی پێویست بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە کرایەوە لەگەڵ بەهێزکردنی توانای ئابووریی
نیشتمانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
دەربارەی پێشهاتەکانی ناوچەکەش، سەرۆکایەتییەکان
هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقیان دووپاتکردەوە کە داوای کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و
هێورکردنەوەی قەیرانەکان دەکات، هەروەها زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی و
پشتبەستن بە ڕێگەچارە ئاشتییانەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە
جیاوازەکان، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە
ناوچەکەدا، و گەلانی ناوچەکەش لە لێکەوتە و قەیرانی زیاتر بەدوور بگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

