گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:17 AM - 2026-09-29
واع
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عیراقی
باڵیۆزی عیراق لە ئێران
دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات رادەگەیەنێت، بەڵام گەشتەکان
تەنها لەرێگەی هێڵی ئاسمانی عیراقی دەبێت و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانیش تەواوی
خزمەتگوزارییە فڕۆکەوانییەکانیان راگرتووە.
یاسر عەبدولزەهرا حەجاج، باڵیۆزی عیراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران،
رایگەیاند: بە هەوڵی عەلی زەیدی فڕۆکەخانەی نەجەف بە رووی گەشتەکانی ئێراندا
کراوەتەوە.
دەشڵێت: حکومەتی عیراق هیچ بڕیارێکی بۆ وەستانی گەشتەکان دەرنەکردووە،
بەڵکو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان، خزمەتگوزاری زەمینیان راگرتووە، بۆ ئەوەی
رووبەڕووی سزاکان نەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، فڕۆکە ئێرانییەکان ناگرێتەوە و قەدەغەکردنی
فڕینیان بۆ ئاسمانی عیراق بەردەوام دەبێت، لە کاتێکدا تەنیا ڕێگە بە هێڵی ئاسمانیی
عیراقی دراوە سەرنشینان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بگوازێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی
هەینی ڕابردوو، حکومەتی عیراق وەک پابەندبوونێک بەو سزایانەی واشنتن بەسەر زیاتر
لە 36 لایەنی کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاندبووی، سەرجەم گەشتەکانی لەگەڵ ئەو
وڵاتە هەڵپەسارد، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەغدادیش دوای ئەوە هات تا لە ڕێگەی
لێخۆشبوونێکی کاتییەوە، ڕێگری لە پەککەوتنی هاتووچۆی زیارەتکارانی مەزارگە
ئایینییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی عیراقییەوە بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

