لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەنداوی داقوق دروستدەكرێت
عیراق 09:59 AM - 2026-09-30
PUKMEDIA
دیلان غەفور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و موسەنا تەمیمی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق
لەسەر داوای ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ دروستكردنی بەنداوی داقوق لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دا.
دیلان غەفور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەمەبەستی دروستكردنی بەنداوی داقوق و تەرخانكردنی پارەی پێویست لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027، سەردانی موسەنا تەمیمی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراقم كردو بە وردی گرنگیی دروستكردنی بەنداوەكەم روونكردەوەو نووسراوێكم لەوبارەیەوە رادەستی وەزیر كرد.
راشیگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رەزامەندیی پیشانداو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی كرد بە مەبەستی كار لەسەركردنی و داواكردنی بودجە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027.
بەپێی ئەو نووسراوەی دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاڕاستەی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراقی كردووە، پڕۆژەكە گرنگییەكی ستراتیژیی هەیە، چونكە بەشدار دەبێت لە كۆنترۆڵكردنی لافاو، كەمكردنەوەی مەترسییەكانی، پاراستنی دامەزراوە ئاوییەكان، داڕشتنی پڕۆژەی ئاودێری كەركوك، هەروەها پاراستنی پردەكان، رێگاوبان، دامەزراوە نەوتییەكان.
هەربەپێی نووسراوەكە، پڕۆژەی بەنداوی داقوق بەشدار دەبێت لە كۆگا كردن و بەكارهێنانی ئاو لە كاتەكانی كەمئاویدا، هاوكات پشتگیریی بەردانی ئاو بۆ پڕۆژەی ئاودێری كەركوك و رەخساندنی دەرفەت بۆ ئاوەدانكردنەوەی زەوییە كشتوكاڵییە نوێیەكان و پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و گەشەپێدانی كشتوكاڵی لە ناوچەكەدا.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەكە:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

