رێبوار تەها: راستییەکانی رووداوەکەی پردێ-مان خستە بەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوە
کوردستان 02:56 PM - 2026-09-30
PUKMEDIA
رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لیژنەی لێکۆڵینەوە
رێبوار تەها رایدەگەیەنێت: سەرجەم راستییەکانمان بۆ ئەو لیژنەیەی سەرۆکوەزیرانی
عیراق بڕیاریدا پێکبهێنریت بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە، روونکردووەتەوە و هەر ئەمڕۆ
ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەکە بە سەرۆکوەزیرانی عیراق دەگاتەوە، دەشڵێت: سەرۆکوەزیرانی
عیراق بڕیاریشداوە قەرەبووی زیانە ماددی و مەعنەوییەکانی رووداوەکە بکاتەوە.
رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک سەبارەت بە رووداوەکەی
چەند رۆژی رابردووی پردێ، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە ئاگاداری
هاتنی ئەو هیزە نەبووین بۆ پردێ، کە بوونە هۆی دروستکردنی ئەم رووداوە و
شەهیدکردنی دوو گەنجمان، هاوکات لیژنەی ئەمنی عیراق-یش دەزانێت ئەنجامدانی
ئۆپراسیۆنەکە هەڵەی تێدابووە.
راشیگەیاند: لەئێستادا ئەو لیژنەیەی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریدا
پێکبهێنریت بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لێرەن و لە نزیکەوە لەگەڵمان دانیشتن و سەردانی کەسوکاری شەهیدەکانیش
دەکەوێت، بەڵام ناتوانن هیچ لێدوانێک بدەن تا بە تەواوی لێکۆڵینەوە دەکەن و
دەیخەنەوە بەردەمی سەرۆکوەزیرانی عیراق، پاشان ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەکە رادەگەیەنرێت،
ئێمەش وەک خۆمان راستتیەکانمان باس کرد و روونمان کردەوە کە بێ سەرەوە بەرەییەک
هەبووە و دووپاتیشمانکردەوە کە شەڕی تیرۆر تەنها تەقە کردن نییە.
رێبوار تەها، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە تا ئیوارەی ئەمڕۆ لیژنەکە
تەواوی لێکۆڵینەوەکانیان بکەن و ناوەڕۆکەکەی بدەنەوە بە سەرۆکوەزیرانی عیراق،
هاوکات لەگەڵ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق قسەم کرد و بڕیاریانداوە بە
قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدەکان و ئەو زیانەی بەر دووکانەکانیش کەوتووە، بۆ
ئەمەش بەڕێوەبەری ناحیەی پردێمان راسپاردووە زیانەکان بخەمڵێنێت و ئاگادارمان
بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

