نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە کردنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی سوید دەکات
کوردستان 04:46 PM - 2026-09-30
میدیاکان
کردنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی سوید
شۆڕش قادر رەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، لەسەر
بانگهێشتی پەرلەمانی سوید بەشداری لە کردنەوەی خولی نوێی ئەمساڵی پەرلەمانی سوید
لە تەلاری پەرلەمانی سوید کرد.
ئەم مەراسیمە سەرەتای کاری
پەرلەمانی سویدە بۆ ساڵەکانی 2026 و 2027دوای پشوی هاوینەی ئەمساڵ، لەم
مەراسیمەدا ، دبلۆماتکاران ، باڵوێزی وڵاتان ، نوێنەرانی چەندین وڵات ، نوێنەری
دامودەزگا باڵاکانی سوید وە خێزانی پاشای سوید بەشداربون.
هەر لە مەراسیمەکەدا، کارل
گوستاڤ پادشای سوید لە وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەو لێپرسراویەتییە کرد کە هەر
ئەندام پەرلەمانێك وەك لێپرسراویەتی هەیەتی لە پێناو باشی و چاکی سوید.
پادشای سوید، تیشکی خستە سەر باری ئاسایشی ناوچەکە و دەوروبەر ، بە
گرنگیدانێکی تایبەت بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا وە پێشهاتی ڕوداوە
جیهانییەکان.
هەر لە وتارەکەیدا، پاشای سوید جەختی لە ڕوداوە جیهانییەکان کردەوە و
کاریگەری ئەو ڕوداوانە لەسەر هەمو جیهان و چەند پێکەوە گرێدراوە و نائارامی لە
دەرەوەی سنوورەکانی سوید لە ململانێ و دژواریدان و ئەوەش لێکەوتەی لەسەر سویدیش هەیە، ئەوەش پێویستی بە هاوکاری
نێودەوڵەتی هەیە و بەرپرسیارێتی هاوبەش هەیە لە پێناو ئاشتەوایی و ئاسایشدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کردنەوەی پەرلەمانی سوید نەریتێکی ساڵانەیە و پادشای
سوید لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمان خولی نوێ دەکاتەوە و بۆ چوارهەمین ساڵە نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید بەشداری ئەو مەراسیمە دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

