مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکەنەوە
کوردستان 07:36 PM - 2026-09-30
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەى یەکێک لە سەردانەکان
ئەمڕۆ چوار شەممە 30ى9ى2026 مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای دەربەندیخان لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە
هەڤاڵان ئەحمەد مستەفا ئەحمەد ناسراو بە ( ئەحمەد ئاربیجی ) و سەعید حەسەن حەمە
خان ناسراو بە ( لالۆ سەعید ) پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرین یان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوانەدا ، مەکتەبی
سکرتارییەتی بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵان ئەحمەد ئاربیجی و
لالۆ سەعید یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پێزانینیان دەربڕی بۆ رۆڵ و قارەمانێتی هەڤاڵان ئەحمەد ئاربیجی و لالۆ سەعید وەک
دوو پێشمەرگەی بە ورە و مەچەک قایمی شۆڕشی نوێ کە هەر لە سەرەتایی تەمەنی
گەنجێتیانەوە بوونە دوو قارەمانی بناری بەمۆ و ئازایانە بەرامبەر بە رژێمی بەعسی
رووخاو دەوەستانەوە، لە بەرامبەر ئەو رابردوو شۆڕشگێڕییەشدا سڵاوی ئەمەک و
وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و جەخت لە مێژووی
بەرزیان کرایەوە.
لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان ئەحمەد
ئاربیجی و لالۆ سەعید سوپاسی بەسەرکرنەوەکەیان کرد و بە شکۆوە باسیان لە کاروانی
خەبات و قارەمانێتی خۆیان و هەڤاڵەکانیان کردەوە لە شاخ، کە سەرباری جیاوازی
گەورەی توانا لۆجستیەکانی هێزی پێشمەرگە و رژێمی بەعسی فاشیست هەڤاڵان گورزی گەورە
و سەرکەوتوویان دەوەشاند لە دوژمن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

