قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ سیاسەتێکی روون و شەفافی هەیە
کوردستان 05:59 PM - 2026-10-01
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانی
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی هەڤاڵ دێوالی رەمەزان، لێپرسراویی
مەڵبەندی 4ى دهۆکی رێکخستنەکانی یەکێتی لەگەڵ
ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی دهۆک کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە
(1/10/2026) بەڕێوەچوو، بە ئاماژەدان بە گرنگیی دەڤەری بادینان بۆ یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، روونیکردەوە: گۆڕانکارییەکان لە رێکخستنەکان بۆ بەهێزکردنەوەی
پێگەی یەکێتییە لەو سنوورەدا. پشتیوانی تەواوی خۆشی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی
مەڵبەند دەربڕی بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە سیاسەتی یەکێتی لە سنووری بادینان
جێبەجێ بکەن و رێکخستنەکان ببووژێننەوە.
سەبارەت بە دۆخی یەکێتیش، لێپرسراوی
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاماژەی بەوەکرد: یەکێتی بە سەرکردایەتی
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سیاسەتێکی روون و شەفافی هەیە و لەگەڵ دەنگدەرەکانی
راستگۆیە و پابەندە بە هەموو ئەو بەڵێنانەی لەکاتی هەڵبژاردن بە دەنگدەرانی داوە.
روونیشی کردەوە: لەم قۆناغەدا یەکێتی
لە هەموو کات بەهێزترە و لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکەدا بۆ پرسە گرنگەکان حیسابی
تایبەت بۆ سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی دەکرێت.
وتیشی: لە دوای سەرۆک مام جەلالەوە
هیچ کاتێک پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی وەک ئێستا بەهێز نەبووە و سەرۆکی
یەکێتی بە بەردەوامی لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاری نێودەوڵەتی لە پەیوەندیدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

