سەحاف: عیراق و مانگی سوور هەماهەنگی دەکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی 18 کۆچبەر لە لیبیا
عیراق 09:42 PM - 2026-10-01
ئاژانسەکان
ئەحمەد سەحاف
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی10ی2026 ئەحمەد سەحاف کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، هەماهەنگیی باڵیۆزخانەکەی لەگەڵ مانگی سوور بۆ دڵنیابوونەوە لە چارەنووسی 18هاووڵاتیی عیراقی ئاشکرا کرد کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی لیبیا.
ئەحمەد سەحاف کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند: هەماهەنگییەکی بەپەلە لە نێوان مانگی سوور لە عیراق و لیبیا ئەنجام دەدەین، هاوکات لەگەڵ دابینکردنی پشکنینی بۆماوەیی (DNA) بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە چارەنووسی (18) کۆچبەری عیراقی کە پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو لیبیا، جەختیشی کردەوە بەردەوام بە درێژایی 24 سەعات کار دەکەین و لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا و تەرابلوس بۆ هەمان مەبەست لە هەماهەنگیداین.
ئەوەشی خستەڕوو: لە پەیوەندیداین لەگەڵ بنەماڵەی بێسەروشوێنبووان بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی سوور لە عیراق و تەرابلوس، بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کۆچبەران، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش بۆ هەمان مەبەست لە ئارادایە.
روونیشیکردەوە، باڵیۆزخانە بە بەردەوامی زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکات سەبارەت بە ژمارەیەکی دیکەی کۆچبەران کە گومان دەکرێت چوووبێتنە ناو خاکی لیبیا بە مەبەستی کۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر لە ڕێگەی لیژنەیەکی پزیشکیی پسپۆڕەوە، نموونەی پشکنینی DNA لە بنەماڵەی بێسەروشوێنبووان وەرگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

