سەرۆک وەزیران: یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بڕیاری ئەمنی و سەربازی بەهێزتر دەکات
عیراق 10:35 PM - 2026-10-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
سەرۆک وەزیرانی عیراق
رایدەگەیەنێت: یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، یەکڕیزیی بڕیاری ئەمنی و سەربازی بەهێزتر
دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتیی
"کۆنفرانسی رۆژی سەروەری" کردوو، بە ئامادەبوونی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەران و و ژمارەیەک لە بەرپرسان، سەرکردەی هێزە سیاسییەکان، نوێنەری
نێردە دیپلۆماسییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، هاوکات
لە وتارێکدا عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ هەوڵ و کۆششەکانی گەلی عیراق بە
دەستکەوتێک دەگاتە ئەنجام کە شایستەی عیراق و سەروەرییەکەیەتی و بەرهەمی ئارامگری
و کارکردنی بەردەوام دەدورێتەوە، وڵاتەکەمان بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدەکانی توانیویەتی
یەکێک لە گەورەترین جەنگەکانی مێژووی هاوچەرخ تێپەڕێنێت و پایەکانی سەروەریی خۆی بەسەر
خاک و ئاسمان و ئاوە هەرێمییەکانیدا تەواو بکات.
راشیگەیاند:عیراق
دەوڵەتێکە بنەماکانی سەروەریی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی تێدا جێگیر دەبێت، دەسەڵاتی
یاسا بەسەر سەرانسەری خاکەکەیدا باڵادەست دەبێت و سامانەکانیشی بەپێی دەستوور لە دەستی
خودی عیراقییەکاندا دەبێت، لە هەموو تاقیکردنەوە سەختەکاندا سەرکەوتوو
بووین، تا گەیشتن بەم ساتەی ئێستا کە گەلەکەمان بڕیاری خۆی بۆ پاراستنی دەوڵەت و سیستەمەکەی
نوێ دەکاتەوە و رێگە لەوانە دەگرێت، کە بەرژەوەندیی گشتی دەکەنە دەروازەیەک بۆ دەستکەوتە
تایبەتییەکانی خۆیان.
سەرۆک وەزیرانی
عیراق ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سەروەرییەی ئەمڕۆ عیراق بەدەستی هێناوەتەوە، لە چەندین
ڕاستیی نیشتمانیی تەواوکراودا بەرجەستە دەبێت، کە بریتین لە:
یەکەم: کشانەوەی
هێزە بیانییەکان و کۆتاییهاتنی تەواوەتیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.
دووەم: ڕێککەوتن
لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، و کۆتاییهێنان بە بوونی
گرووپە چەکدارە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق.
سێیەم: یەکخستنی
هێزەکانی پێشمەرگە، بە شێوازێک کە یەکڕیزیی بڕیاری ئەمنی و سەربازی بەهێز بکات.
چوارەم: کۆتاییهێنان
بە بوونی هەر ئۆپۆزیسیۆنێکی چەکداری بیانی لەسەر خاکی عێراق، و ڕێگریکردن لەوەی عێراق
بکرێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
پێنجەم: کۆنترۆڵکردنی
دۆسیەی چەک بەپێی دەستوور و یاسا، و بەگوێرەی ئەو خشتە کاتییەی کە ڕێککەوتنی لەسەر
کراوە بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی گرووپەکان و تێکەڵکردنیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
شەشەم: دەستپێکردنی
بنیاتنانی سیستەمێکی نیشتمانیی تۆکمەی بەرگریی ئاسمانی، بۆ بەهێزکردنی توانای عێراق
لە پاراستنی ئاسمان و سەروەرییەکەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

