ناوەندێکی ئەکادیمی مەترسییەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان رووندەکاتەوە
کوردستان 02:19 PM - 2026-10-02
AI- PUKMEDIA
ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS
ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ، لە
بارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و لێکەوتەکانی هۆشداری دەدات لە
هەموو هەنگاوێکی ناهاوسەنگ یان خێرا کە بۆشایی ئەمنی و سیاسی لە وڵاتدا دروستبکات،
دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەزموونی مێژوویی و پێشوو نیشانیداوە، لە نەبوونی گەرەنتیی
نێودەوڵەتیدا، مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانجی گوشاری سیاسی
یان پێشێلکاریی سیستماتیک.
ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی، لە راگەیەندراوەکەیدا،
ئاماژەی بەوەکردووە:لە قۆناغێکی هەستیاری سیاسی و ئەمنیدا، کە ناوچەکە و عیراق و
هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دەبینێت، کشانەوەی هێزەکانی ویلاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق، بووەتە پرسێکی هەستیار و هەنووکەیی
گۆڕەپانی سیاسی.
ناوەندەکە، هۆشداری دەدات لە هەموو هەنگاوێکی ناهاوسەنگ یان خێرا کە بۆشایی ئەمنی و سیاسی لە
وڵاتدا دروستبکات، بەتایبەتی لەسایەی قەیرانە بەردەوامەکان و ململانێ مێژووییە
تائیفی و مەزهەبییە ناوخۆییەکاندا.
دەشڵێت: مەترسیی هەرە لەپێش لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان
و جێبەجێکردنی، بریتییە لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی، کە ڕەنگە لەلایەن گرووپە
پەڕگیر و پاشماوەکانی داعشەوە بقۆزترێتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەیدا، ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی،
ئاماژە بەوە دەکات،عیراق کۆمەڵگەیەکی فرەپێکهاتەیە و سەقامگیرییەکەی لەسەر بنەمای
هاوسەنگییەکی ناجێگیر و پڕ لە کێشمەکێشی سیاسی ڕاوەستاوە. لەم چوارچێوەیەدا،
پێکهاتەی کورد ترسی بابەتی و ئارگیۆمێنتی خۆی هەیە، لەوەی کە بەکشانەوەی هێزە
نێودەوڵەتییەکان، بێلایەنی و گرەنتییە دەستوورییەکانی لاواز ببن.
روونیشی دەکاتەوە، کە ئەزموونی مێژوویی و پێشوو نیشانیداوە، لە
نەبوونی گەرەنتیی نێودەوڵەتیدا، مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافە سیاسی
و ئابوورییەکانی دەکرێنە ئامانجی گوشاری سیاسی یان پێشێلکاریی سیستماتیک لەلایەن
ناوەندە دەستڕۆیشتووەکانی پرۆسەی سیاسیی عیراقەوە.
ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS ، بۆ
پاراستنی سەقامگیریی وڵات و مافی پێکهاتەکانی، بەتایبەتیش گەلی کورد، جەخت لە چەند خاڵێک دەکاتەوە، لەوانە بڕیار لەسەر بنەمای لێکدانەوەی ستراتیژی و مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی دوای
کشانەوەدا، ستراتیژی و نیشتمانی بێت، هەروەها دەبێت حکومەتی فیدراڵی پابەندبوونی
خۆی بە بنەماکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە، تەوافوق و جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان
(وەک ماددەی 140 و مافە ڕەواکانی هەرێمی کوردستان) دووپات بکاتەوە.
لە کۆتایشدا، ناوەندی
ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ،دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە
لایەنە سیاسییەکانی عیراق کۆدەنگ بن لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی نیشتمانی بۆ
پاراستنی پێکهاتەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی پەراوێزخستنیان، یان
زیانگەیاندن بە ماف و بەرژەوەندییەکان وجەختیش دەکاتەوە کە کۆی ڕووداوە گڕگرتووەکانی ئێستای
ناوچەکە و جیهان، ئەو خواستە لای گەلانی عیراق و بەتایبەتی گەلی کورد بەهێزتر
دەکەن، کە عیراق بەگشتی لەم قۆناغە بەدواوە پێویستی زیاتری بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
هەیە و ناکرێت کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراقدا واتای پاشەکشەی ئەو
پاڵپشتییە بگەیەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

