پەرلەمانتارێکی یەکێتی: یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی پردێ ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 05:07 PM - 2026-10-02
کەناڵ8
وەفدەکە لە ماڵی کەسوکاری شەهیدەکانی پردێ
وەفدێکی دەزگای دژە تیرۆری عیراق و
پەرلەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی کەسوکاری شەهیدەکانی پردێیان
کرد و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش ئاشکرای دەکات: کارەکانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
تەواو بووە و رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێت.
وەفدێکی دەزگاى دژە تیرۆرى
عیراق بە سەرۆکایەتیی یوسف هاشم بریکارى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆرى عیراق بۆ
کاروبارى کارگێڕى و هونەرى، لە بەغدادەوە سەردانى کەرکووکى کرد و بە یاوەرى
پەرلەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران مازن غەریب و هەڵۆ جەبارى ، سەردانى
کەسوکارى ئەو دوو گەنجە کوردەیان کرد کە لە ڕووداوەکەى پردێ شەهید بووبوون.
یوسف هاشم، بریکارى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆرى عیراق، لەوتەیەکدا
ڕایگەیاند، ئەوەى ڕوویداوە بە ئەنقەست نەبووە، کەسێک ویستوویەتى لە پردێ خۆى
بتەقێنێتەوە و ئەوان ڕێگرییان لە ڕووداوێکى گەورە کردووە.
کەسوکارى شەهیدەکانیش، داوایانکرد ئەوانەى کەمتەرخەمبوون سزابدرێن و
زیانەکانیان قەرەبووبکرێتەوە.
باسیان لەوەشکرد، سکاڵاى یاساییان تۆمارکردووە و ئەوەى هەڵەى کردووە
دەبێت داواى لێبووردن بکات.
لەلایەکی
دیکەوە، مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامى
لیژنەى ئاسایش و بەرگریی، رایگەیاند: ئەو لیژنەیەى لەسەر ڕووداوەکەى پردێ
پێکهێنراوە کارەکانى تەواوکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: وتە لە ژمارەیەک
ئەندامى ئەو هێزەى دژە تیرۆر وەرگیراوە.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، ئاشکراشی
کرد، ڕۆژى یەکشەممە ئەنجامى کۆتایی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، لە شارۆچکەی پردێ ڕووبەڕووبوونەوە
لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سوپای عیراق ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو مێردمنداڵی
کورد لە ڕووداوەکەدا شەهید بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

