لیوا میقداد میری: لە مانگێکدا 308 کەس دەستگیرکراون
عیراق 01:40 PM - 2026-10-03
ina
وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆى عیراق
ئەمڕۆ شەممە 3ى10ى2026 وەزارەتی ناوخۆى عیراق ئامارى مانگى ئەیلولى ئاشکرا
کرد و دەستگیركردنی 308 كەسی بە تۆمەتی جیاجیا راگەیاند، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی
چەك و تەقەمەنی و مادەی هۆشبەر و پارەی نەختینە.
لیوا میقداد میری، لێپرسراوى بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە
وەزارەتی ناوخۆى عیراق رایگەیاند: لە ئەنجامى ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكان كە لەلایەن
یەكەكانی بەشی بەرپەرچدانەوەی خێرا ئەنجامدراون 308 كەس بە تۆمەتی یاسایی جۆراوجۆر
دەستگیركراون و ئەوانەی دەستگیركراون بریتین لە 31 كەس كە تۆمەتبارن بە تاوانی
پەیوەست بە دەستپاكی، 55 كەس تۆمەتبارن بە تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەكان، 16
كەس تۆمەتبارن بەپێی مادەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و 206 كەس كە فەرمانی
دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە بە تۆمەتی جۆراوجۆری دیكە.
ئاشکراى کرد: دەستگیركردنەكان لە رێگەی 124 ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و
تایبەتمەندەوە ئەنجامدراون، لەكاتێكدا ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەكان بریتی بوون لە 196
دەوریەی ئەمنی و 78 بۆسە و بازگە، هەروەها دامەزراندنی 101 خاڵی پشكنینی ئەمنی،
هەروەها ئاماژەی بە جێبەجێكردنی دوو ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پاككردنەوە، سێ
ئۆپەراسیۆن بۆ لابردنی دەستدرێژی و چارەسەركردنی سێ ناكۆكی خێڵەكی كرد.
روونیشیكردەوە : لە ئەنجامى ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و دەستبەسەرداگرتن،
دەستبەسەر 21 چەكی جۆراوجۆر و 388 تەقەمەنی و 131 گولەی جۆرەها تەقەمەنیدا گیرا.
رایگەیاند: ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بڕە پارەیەكیان
لەخۆگرتووە كە بڕی شەش ملیۆن و 47 هەزار دیناری عیراقی و یەك ملیۆن دۆلاری
ئەمریكی، جگە لە 18 مۆبایل و كەرەستەی دیكە.
لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئاشکراى کرد: یەكەكان
توانیویانە دەست بەسەر 1425 گرام كریستاڵی هۆشبەر و 305 گرام حەشیش و 92 حەبی
جۆراوجۆری ماددە هۆشبەرەكاندا بگرن، لەگەڵ كەلوپەلی ماددە هۆشبەرەكان.
راشیگەیاند: ئەم ئەنجامانە لە چوارچێوەی ئەو ئەركە ئەمنی و
تایبەتمەندانەدان كە یەكەكانی بەشی بەرپەرچدانەوەی خێرا ئەنجامی دەدەن بۆ
بەرزكردنەوەی ئاسایش و بەدواداچوون بۆ كەسانی داواكراو و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و
ماددە هۆشبەرەكان و سەپاندنی سەروەری یاسا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

